![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
ئه‌م خاڵانه بۆ پیاوان

* ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانتان به‌سه‌ر به‌رن تا تێبگه‌ن چی ناڕه‌حه‌تی ده‌كات‌و چی ئازاری ده‌دات.
* هه‌ندێك كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تان به‌ته‌نیایی‌و بێ بوونی منداڵه‌كانتان بن، ته‌رخان بكه‌ن.
* ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌تان یان دایكتان پێتان ده‌ڵێت، نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو راستییه‌كان بێت. گوێ له‌وته‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ریش بگرن‌و خۆتان بڕیار له‌درووستییه‌كانی بده‌ن.
* بنه‌ماڵه‌ی هاوسه‌ر وه‌ك روه‌كێكی هه‌ستیار وایه‌و پێویستی به‌وردی‌و سه‌رنجی زیاتره‌وه ته‌عامولیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ی.
* بێئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه تاونكاره‌كه كێیه؟ هه‌ر جارێك كه تووشی جیاوازی بیروڕا، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت بووی، ته‌نیا بڵێ: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ناره‌حه‌تم كردی، ببوره.
* ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌راستی بۆ یه‌ك مانگ خۆشبه‌خت بی زه‌واج بكه، چونكه دوای ئه‌و كاته تازه كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی هاوبه‌شتان ده‌ست پێده‌كات.
* خۆشه‌ویستی‌و به‌خشینی سۆز به‌كه‌سانی دیكه هه‌رگیز بێ پاداشت نابێت.
* ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌تان جلی نوێ‌و جوانی له‌به‌ركردووه، پێویسته قسه‌یه‌ك له‌باره‌ی جله‌كانییه‌وه بكه‌ی‌و تاریفی بده‌ی، چونكه ئه‌وه زۆر بۆ خاتوونه‌كان گرنگه.
*كاتێك كه له‌ماڵێدای ته‌نیا بیر له‌و شتانه بكه‌وه كه خه‌ریكی ئه‌نجامیان ده‌ده‌ی، پێویست ناكات بیر له‌كێشه‌و گرفته‌كانی كاره‌كه‌ت له‌ماڵیدا بكه‌یه‌وه.
* ئه‌و كاره ئه‌نجام بده كه لێیده‌ترسی، چونكه ئه‌وه ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی ترسه‌كه‌ت.
* له‌خۆت‌و خه‌ڵكیش ببووره.
* ئارامگرتن، یه‌كیك له‌باشترین ره‌وشته‌كانی مرۆڤه.
* بێده‌نگی باشترین‌و كامڵترین هێمایه بۆ نیشاندانی توڕه‌یی له‌كه‌سێك.
* زانینی ئه‌وه‌ی كه چۆن سه‌برت هه‌بێت، یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین رێگه‌كانی سه‌ركه‌وتنه له‌ژیاندا.
* نارحه‌تی‌و ناڕازی بوون زۆربه‌ی جاره‌كان له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه درووست ده‌بێت.
* بۆئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی ژنێك هه‌ڵسه‌نگێنی، سه‌یری هه‌ڵسووكه‌وتی له‌كاتی شه‌ڕو كێشه‌كاندا بكه.
* چاوه‌ڕوانی ئه‌وه مه‌به ژیان له‌گه‌ڵتدا دادوه‌ربێت.
* ئه‌گه‌ر به‌شوێن خاڵه به‌سووده‌كان له‌ژیاندا بگه‌ڕێی، دڵنیابه ده‌یاندۆزییه‌وه.
* دڵسۆزی‌و هاوده‌ردی كردن هه‌رگیز بێهوده نییه، جگه‌له‌و كاتانه‌ی كه بۆ خۆتانی به‌كاربێنن.
* ئاسانترێن كه‌سێك كه ده‌توانن فریوی بده‌ن، خۆتانن.
| مـيـوانی سه‌رهێڵ |
|---|