![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
ئارام

خه‌یاڵێكى پرِ له‌رِاستى _
تۆ ، له‌كه‌نار رِوباره‌كه ،
ورد ئه‌بویته‌وه له باڵات
منیش ، به‌سوارى كه‌شتیه‌ك...
به‌تاسه‌وه بوم بێم بوَلات.!
له پرِ بو به‌هات و هاوار ،
كه‌شتى نغرۆبو رِاسته‌وخۆ
ئه‌وسا زانیم نه‌ك به‌رِاستى ...
به‌خه‌یاڵیش ناگه‌م به‌تۆ !!.
_ شیرین بوم لێت _
كه دڵخوازت بوم ،
كه هاورِازت بوم ،
لات بێ‌نرخ بوم پێت ئه‌وتم : شێت
هه‌تا ئه‌و رِوَژه‌ى...
له‌دڵى خۆمدا ده‌رمپه‌رِاندى و
گۆشه‌ى گریانم بۆ كردى به جێت .
ئیتر له‌وساوه...
بووم به هه‌نگوین و ،
ده‌قه به ده‌قه شیرین ئه‌بم لێت !!.
_ دوو دڵۆپ خوَزگه _
خۆزگه ئه‌بووم به پیتێك و
بوَ سه‌ر لقى لێوت ئه‌فرِیم
به‌ڵكو جارجار له ده‌مته‌وه ،
به‌ناسكى ده‌رتئه‌برِیم .
یان خۆزگه ئه‌بووم به حه‌رفێك ،
له‌و حه‌رفانه‌ى ...
ناوه‌كه‌تى پێئه‌نه‌خشێ
خۆ هیچ نه‌بێ ...
ئه‌گه‌ر بیكه‌یته ملوانكه ،
له‌و مل و گه‌ردنه‌ت ئه‌خشێ !.
_ به‌ڵێننامه _
ئه‌گه‌ر هاتى ...
گشت نێرگزى ئه‌م به‌هاره
ئه‌كرِمه‌وه
وه‌ك ته‌وقه ئه‌یده‌م له‌سه‌رت
ئه‌گه‌ر هاتى ...
داره‌كانى ئه‌م هه‌واره
ئه‌برِمه‌وه
بێت و هه‌ڵنه‌ستن له به‌رت !.
به‌لاَم
چیبكه‌م كه‌نایه‌یت و
منیش چاوه‌رِێم گشت كاتێ
تۆش
بوویت به ئه‌ستێره‌ى سیوه‌یل
چه‌ند ئه‌كه‌م
ده‌ستم ناتگاتێ !!.
aramabu@yahoo.com
| مـيـوانی سه‌رهێڵ |
|---|
بۆ ڕیکلام په‌یوه‌ندی بکه به
call 00447704460648