![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
به‌کر

هاوڕێیان وه‌سیه‌ت
گه‌نجینه‌ی غه‌مه دڵی پر ئێشم بووه‌ته خانه‌خوێی ده‌ردی غه‌ریبی
گشت وه‌رزه‌كانی ته‌مه‌ن كۆچی كرد بۆ ته‌نها جارێك هه‌ر شادی نه‌دی
نازانم كاری چاره‌نووسمانه وا له‌گه‌ڵ ئازار هاوڕێی یه‌كترین
وه‌كو دوو عاشق ساتی ته‌نهایی تووله‌ڕێی جێژووان بۆ یه‌كتر ده‌بڕین
زۆر سه‌یره له‌لام كاتێ ده‌بینم خه‌ڵكی هه‌ڵپه‌ی دێ بۆ ئه‌م ژیانه
چۆن ملی داوه بۆ ماڵی دونیا وا هه‌گبه‌ی شانی قورس و گرانه
وا ئاماده‌یه ویژدان بفرۆشێ له ڕێگه‌ی مشتێ ، پول بۆ گیرفانی
خۆی ده‌نێته‌وه بۆ جه‌سته‌ی هاوڕێی تا سه‌رسم بدا‌و ، بێته سه‌رشانی
كوا وه‌فاو سۆزی جارانی هاوه‌ڵ ؟ كوا ئه‌مه‌كداری هاوڕێ و دۆستانم؟
بۆچی خیانه‌ت بووه‌ته پیشه‌تان ! بۆ كوێ كۆچتان كرد براده‌رانم؟
خۆشه‌ویستانی جارانم له كوێن ؟ سه‌یره ئه‌م كه‌ونه بۆوا گۆڕڕاوه ؟
ئه‌وه‌ی كه بۆنی پاكی لێوه بێت له‌م گه‌ردوونه‌دا به ئاسته‌م ماوه
..!باسی په‌یوه‌ندی نێوان قه‌وم‌و خوێش با له‌گۆشه‌دا وه‌ك خۆی بمێنێ
چۆن برا قه‌ستی سه‌ری برایه و كوڕ به ئاشكرا باوك نادوێنێ
تۆ بڵێی ئه‌مه كاری زه‌مه‌ن بێ یاخود خۆرسكی مرۆ گۆڕڕاوه
یان بڵێی ئه‌مه تاكه خه‌سڵه‌ت بیت كه وه‌رمان گرتووه له ئه‌وروپاوه
سات‌و خوا ئیتر با تا ئێره بێ و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عه‌هدی جاران
دڵ و جه‌سته‌تان بۆ یه‌ك واڵا كه‌ن ، ئه‌مه وه‌سیه‌ت بێ له‌لاتان یاران
به‌كر حه‌بیب
........
ووشه‌ی ناوت كوردستان
حورمه‌تی ووشه‌ی ناوه‌كه‌ت له سه‌ر دڵ بووه‌ته چرۆیه
هه‌رده‌م كه گوێبیستی ده‌بم له‌هه‌ر كونجێ له هه‌ر كۆیه
له‌هه‌ر شوێنێ له ڕسته‌دا له هه‌ر به‌یتی هۆنراوه‌یه
له‌نێوانی ووشه‌كاندا به هه‌ر جۆره زاراوه‌یه
ڕاست ، كه دێته گوێم ئاوازی ، ووشه‌ی پیرۆزی كوردستان
بێ ویستی خۆم دڵۆپێ ئه‌شك ، ده‌گرێ كونجی هه‌ردوو چاوان
چه‌ند به‌رز ده‌بینم باڵای په‌ڵه هه‌وری نێوان ئاسمان
ئاواش قامه‌تت لام به‌رزه ، دایكی ئازیزم كوردستان
سه‌راپای جه‌سته‌كه‌ت فه‌خره ، گه‌واهی بۆ عه‌یامێكه
وه‌كو قه‌راڵ بۆ دوژمنان نه‌ڕه‌ی به‌ور ه ، په‌یامێكه
تا (تۆ )ناوت كوردستان بێ و ( ئێمه)ش بانگمان بكرێ به كورد
گشت پاسه‌وانی خاكی تۆین ، كڕنووشبه‌رین له حوزورت
به‌كر حه‌بیب
| مـيـوانی سه‌رهێڵ |
|---|