![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
دۆستان
سۆزی دایک
لە پێدەشتی خەونەکانما تەنها یادی تۆ بەدی ئەکام
لە گەل هەموو بیر کردنێکتا فرمێسک بە خور رۆ ئەکەم
دەمێکە دوورم لە هەست و سۆزی دایکایەتی تۆ
بەبێ تۆ ژیانم پر خەمە و ئازارە پر بووە لە بۆن سۆ
بیابانەکان چەنندە تینوون بۆ دلۆپیک ئاو دایە گیان
من زۆر لەوان تامەزرۆ ترم بۆ دیدارێکت دایە گیان
ئێستاش بە ئومێدی گەرانەوەم دەست بێنی بە سەرما
ئەو خەمانە بدەیتە دەستی با.کە تا ئێستا هەبوو لە دلما
بەڵێن بێت دایە گییان ئەم جارە بێمەوە لات سەفەر نەکەم
ڕوحم بە فیدات دایە گیان خۆشمئەویت تۆی هەناسەکەم
,,,,
تکای ئەشق
چەند جار تکام لە چاوانت کرد
چیتر نیگاکانتم لێ وون مەکە
ئەزیزم خۆ هەر من بووم سوجدەم بۆ ئەشقت ئەبرد
لە پیرۆزی خۆشەویستیم نزای بێ تۆی ئەکەم
ئستاس ئەرۆی جێم دێلی تەنیا و بێکەس لە ژیان
ئەم دەیتە دەست خەلوەتگای خەم و ژان
وەرە مەرۆ گوولم با نەمرم لەم هەوارە
تەنیا تۆی تیمار کەری ئەم دڵە شکاو و بریندارە
ئەی تەبیبی ئەشقم دڵ هاواری تۆ ئەکا
وەرە سەیرکە لێدانی دلم لە ترپەکانی تۆ ئەکا
بۆ نازانی ئەم تورە بونەت مردنێکە بۆم
مەرۆ زیور مەبە تۆم خۆشترئەوێت لە خۆم
با دوا جار بێت تکام لە تۆ لە چاوانت
چیتر با لێم زیز نەبن سۆزی نیگاکانت
,,,,
ملوانکە شعرێک
ئەزانم چەند تامەزرۆی بۆ دیدارێ
جاوانت ئەبینم چۆن فرمێسکان لێ ئەبارێ
تێ ئەگەم گوولم پەرێشانی ئەم شەوو
لە گەل چرپەکەنتا بووم چاوانت نەچوە خەو
تۆ ئەو ئەستێرەی کە چرکەیەک لێم نابیت وون
گەر خۆشت لێرە نیت یادگاریەکانت لە ناخما زیندوون
گوولم ئەوانیش هاواری ژوانێکی تۆ ئەکەن
تاکو جەستەمان بە ماچێکی لێوو ئاشنا بکەن
هەموو کەسم یادگاریەکان با هەر بمێنێت لات
تا ئەگەرەمەوە ئەبم بە سێبەری بالات
هەناسەیەک هەڵ نامژم گەر یادی تۆ نەکەمەوە
خەیالەکانت ملوانکە شعرێکە ئالانوومە لە خۆمەوە
لە یادمە
لە یادمە ووتت کزەی رو‌حم ئەبەخشم پێت
ئەبمە خۆلەمێش گێا‌نە بۆ خاکی بەر پێت
ئەو کاتانە خەون بوو یان خەیالی جوانی
لە من ببووی بە خودای میهرەبانی
ئەم هەموو پەیمانەت چۆن لە یاد کرد
منت قوربانی سەروەت و سامان کرد
ئەمە دەستی قەدەر بوو یان وەرزی سەفەر
تەنیا بە جێت هێشتم رۆشتی بێ خەبەر
لە دوای کۆچت نەما خۆشی و شادی دلی من
ئستا هەر خەمە بووە بە هاورێی ژیانی من
,,,,
سلێمانی
خۆشترین شاری جیهانی سلێمانی
مەڵبەندی هونەر و ئەدەب و جوانی
تۆ دەریایەکی لە ئشق و خۆشەویستی
کە جێم هێشتی دلم نەبوو ویستی
هەموو کاتێ یادت ئەکەم ڕوحم سلێمانی
تۆ هی منی بۆ من مانای ژییانی
هەمیشە ویستم نەبوو لە تۆ دوور بم
زایەلەیەکی پایز و جەستەیەکی تەزیو بم
پەشیمانم لەم سەفەرە کە جێمهێشتی
لە ناخمایا پیاسەکانی باخی گشتی
فرمێسکە بارانی ئەم شەوم یادی تۆیە
گریان بە دەست خۆم نیە دلم پر سۆیە
پەرێشانم بۆ چراکانی گۆرستانە ژیانی من
ئەی خودا چی بکەم ئاشقی سلێمانیم من
,,,,
بگەرێوە
لە سوچێکی مالەکەم دانیشتوم لە بەر مۆمێکی کز
وەرە سەیری ڕوخسارمکە لێی نیشتوە ڕەنگی پایز
ئەم شەویس بەڕێ ئەکەم دوور لە بالای تۆی ئازیز
تا کزەی بەیان چاوەڕێ ئەکەم بە خەم و دلێکی عاجز
کە خۆر هەڵ هات رۆژم ئەبێت بەخەزانی زەرد
ژییانم دوور لە چاوانی تۆ باخێکە بۆ خەم و دەرد
تکا ئەکەم گوڵم تکا لە ئشقت مەمکە ناموراد
بگەرێوە ئەزیزم با لە دووریت دلم نەگرێت گەرد
سەفا و خۆشبەختی ژینم بە تۆ ئەبەخشم
تکا ئەکەم هەناسەکەم تەنییای مەکە بە بەشم
وەرەوە بۆ ژوان ئەی تاقە گووڵی چاو ڕەشم
بگەرێوە بە گەورەی ئشقمان لەم تاوانە ئەتبەخشم
,,,,
خه‌زانه‌ی خه‌م
خه‌می ئالۆزکاوی من و زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێوه‌کانی تۆ
تاریکی کوچه‌ی خه‌می من و دوارۆژی ژییانی تۆ
هه‌ر هه‌نگاوێکم هه‌ڵهێنا، به‌ره‌و ڕێگه‌ی خۆشبه‌ختی
نه‌گه‌یشتم به ئاوات له سه‌ر رێگامه پێگه‌ی مه‌ینه‌تی
سه‌یره ژوانگه‌ی ئه‌شقی تۆ گووڵی سوری ئاڵ ده‌رئه‌کا
ببینه ئه‌م به‌هاره‌ی منیش په‌لکی گووڵه‌کانت بێ‌ناز ئه‌کا
ڕاسته تۆ خۆری ده‌مه‌و به‌یانی بۆ نوێ بونه‌وه‌ی ڕۆژه‌کانم
منیش تارمایه‌کی هه‌میشه پرخه‌م و هه‌ورێکی چاو به‌گریانم
ئه‌زیزم برۆ دوربه با ئالوده نه‌بیت به‌خه‌زانه‌ی ئه‌م خه‌مانه
خه‌نده‌ی لێوه‌کانت مه‌فرێنه،بۆ ژینێک خۆشی تیایدا میوانه
,,,,
ئەوینی تۆ
پایزێکم پر لە گەلای وەریوو
زستانێک و جەستەیەکی تەزیوو
تەمەنی گەنجیم لە گەڵ تۆدا رۆی بە فیرۆ
فریوت دام بە وشەی جوان هەموی بە درۆ
زۆر وتت خۆشمویستوی خۆشمئەوێی
هەموو کاتێ تۆی لەگەل رازی دل ئەدوێی
ئەی ئێستا ئاسمانی ئەشقت بۆ کێ راخستوە
دلی کێت بە خۆتەوە گرێداوە و بەستوە
خۆشەویستی تەنها وشەیەکە لە سەر زار
تۆی ئەمرۆ خۆشەویستی بۆت بوە بە بازار
ئیتر برۆ بیر لە سۆز و ئەوینت ناکەمەوە
خۆت و یادگاریەکان لە سینەما ئەسرمەوە
,,,,
ئاهی دڵ
هەموو دونیا ئەزانن گولم چیم بۆ تۆ کرد
خەڵکی تۆیان لە چاوی منا بەدی ئەکرد
کێ ئەتوانێ وەکو من سۆز و ئەوینت باتێ
هەرگیز لە یادت نەکات بۆ تەنها ساتێ
من بووم هەڵگری راز‌و نازەکانت بووم
من بووم بارگەی خەم و ئازارەکانت بووم
گیانە بۆ تێناگەی لە وشەی ئەشق و وەفا
من ئەسپێریت بە خەم بۆ خۆشت بۆ کەیف و سەفا
گولم لە کێوە فێر بوی مانای خۆشەویستی
تەنها جارێک لە ئاهی دلی من ناپرسی
,,,,,
کچە کورد
,,,,
ئەی کچە کوردی شۆخ‌و شەنگ
هەرگیز لە ئشقت نابم بێدەنگ
کاتێ دەستەکانم چۆڵ ئەبێت
کاتێ پەنجەکانم پێنوس ئەگریت
کاتێ ئیلهامێکی جوانم بۆ دێت
ئەو کاتە پێنوسم فرمێسک ئەرژێت
دلۆپ دلۆپ باسی جوانی تۆ ئەکەم
تا لە شعرێکا وێنەیەکت دروست ئەکەم
گولم جگە لە دلم نازانم چیکە هەبێت
کە بزانم شایەنی تۆ بێت
,,,,,
به‌خشین
بۆ داوای بەخشین ئه‌که‌ی که ئه‌زانی تاوان باری
تانها جارێک نه‌بوو دل شکێن و هه‌میشه خه‌تاکاری
نه‌ت ئه‌زانی چاوه‌کانت حاکمێکن به سه‌ر لێوه‌کانته‌وه
له‌لای من محاڵه نوسراوێکه هه‌رگیز کاڵ نابێته‌وه
خیانه‌ت کردندن کارێکه رۆژانه که تۆ بێ هۆشی
زۆر دڵنیام که ئێستاش تۆ مه‌ستی هه‌م سه‌رخۆشی
کچێکی زۆر ساده و ساکار بوم خۆم خسته داوی تۆ
ئه‌شقم بیر چۆته‌وه خۆت ئه‌م رێگه‌یه بگره‌و برۆ
به‌سه دڵی پاکی من و ئه‌شقی جوانی من مه‌که دێوانه
برۆ ئیتر نابم به سێبه‌ر بۆ داپۆشینی ئه‌و هه‌مو تاوانه
چاک بزانه ئێستا به‌خشین له‌لام گه‌وره‌ترین تاوانه
خۆشه‌ویستی له‌گه‌ل تۆ ئه‌نجامی هه‌ر خه‌مو دابرانه
تێبینی:ئه‌م هۆنراوه‌یه بۆ ناخی خانمێکی کورد نوسراوه
....
ڕەنگی ڕۆژگارم
باسی ڕەنگی ڕۆزژگارم بکەم
لە چاوە ڕەشەکانی تۆیا هەمووی بەدی ئەکەم
چ ژیانێک بوو کاتێ لە گەل تۆیا بووم
تۆ بووی هەزار بەلێن و پەیمانت پێدا بووم
هیچیانت نەبردە سەر ئەی بێ پەیمان
ئەم گولی خۆشەویستیێەت بۆ وەران
ێستا سیمای ژیانم رەشی پۆشیوە
تۆش لە گەل بێوەفایت تارای سپیت پۆشیوە
,,,,
نیگاکانت
ئەوا ئوارەش هات کاتی رۆیشتن
هیچ ووشەیەکت نیە بۆ درکاندن
تۆ هەر بە نیگای چاوانت ئەم دوێنی
ئەم شەرمە لە روخسارت بۆ ناتۆرێنی
لار‌و لە نجە زۆر بە ناز ئەکەی
زیاتر گیرۆده‌و دلم شەیدا ئەکەی
هه‌تا که‌ی به‌م شێوه ئه‌سیری چاوانت بم
لاشه‌یه‌کی تینوی شه‌رابی لێوانت بم
ڕۆژێک تۆ نەبینم دونیا له‌لام تاریکستانه
وەرە با ئەشقی پاکم له دڵتا بکه‌مه هێلانه
ئه‌ی په‌ری ئیتر بەسە ناز و هاتو چوون
وه‌ره تۆ ببە به لەیل و منیش بە م
دۆستان جاف
| مـيـوانی سه‌رهێڵ |
|---|