![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
فه‌لسه‌فه‌ی جوانی

(باومگارتن) دامه‌زرێنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی جوانیی
فه‌لسه‌فه‌ی جوانیی: زانستی بنه‌ماكانی هه‌لسه‌نگاندنه و جیاوازی له نێوان جوانی و ناشیرینیدا ده‌كات ، ئه‌مه پێناسه‌یه‌كی كلاسیكیه، یا مانایه‌كی گشتگیره بۆ زانست و ڕوانینی مرۆڤ بۆ چالاكیی جوانیی. جه‌وهه‌ره نێوه‌كیه‌كانی چالاكیی جوانیی رێكخستنی جیهانه به پێی یاسای جوانیی.
حه‌تمیه‌تی زانینی ئه‌و یاسایانه، پێكهاته‌یان، هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه و بۆچوونی هه‌ڵسه‌نگێن ده‌سه‌پێنێت، كه گرینگی له بڕیارداندایه به ناونانی وه‌ك كردارێكی ژیانی كه‌سایه‌تی و كۆمه‌لاَیه‌تی. فه‌لسه‌فه‌ی جوانیی زانسته، گرنگه بۆ داڕشتنی یاساكانی چالاكیی جوانیی، شێوه جیاوازه‌كانی، دۆخه‌كانی پێشكه‌وتنی ، چۆنیه‌تی پێشكه‌وتنی چوَنیه‌تی به‌ده‌ستهێنان و مه‌به‌سته‌كانی پێشكه‌وتنی.
زانستی جوانیی له چالاكی جوانیی ده‌كۆڵێته‌وه به پێی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن مۆڕاڵێكی گشتیه لای مرۆڤ ، له‌و رووه‌وه كارده‌كات، له پێناو پێكه‌وه گرێدانی هه‌موو دیارده‌یه‌كی (سروشت و كۆمه‌ڵ). به‌شێك له زانستی جوانیی به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه به شێوه تایبه‌تیه‌كانی چالاكیی جوانییه‌وه خه‌ریكه و كارده‌كات له‌سه‌ر شێوه‌یه‌كی كێشراو له پێشكه‌وتنی چالاكیی ژیانی كومه‌لاَیه‌تی وه‌ك: سه‌ما، هۆزان، میوزیك، هونه‌ری شێوه‌كاری، شانۆ، فیلمی سینه‌مایی‌و چه‌ند هونه‌رێكی دیكه‌ش).
یه‌كه‌م كه‌س كه بانگه‌شه‌ی په‌یدابوونی فه‌لسه‌فه‌ی جوانیی كردوه، (ج. باومگارتن) بوو له ساڵی (1714تا 1762) . ساڵی 1735، له كتێبێكدا به ناوی (قوولبوونه‌وه فه‌لسه‌فیه‌كان له بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به هۆزان) باسی له فه‌لسه‌فه‌ی جوانیی كۆدووه. مه‌به‌ستی باومگارتن پێكه‌وه گرێدانی هه‌ڵسه‌نگاندنی هونه‌ریی له‌گه‌ڵ زانینی هه‌سته‌كی ( واته سێنسی)یه ، كه زانینی نێوه‌نده له نێوان هه‌سته‌كان و عه‌قڵدا (كه نادیار‌و تێكه‌ڵه) و له نێوان زانینی كامڵ، به‌م پێیه گرنگی به شێوه هونه‌ریه‌كان ده‌دات، ئینجا به ناوه‌ڕۆكیان.
باومگارتن یه‌كه‌م وانه‌ی ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی جوانیی له زانكۆی فرانكفۆرت ، له (ڕۆژهه‌لاَتی ئه‌ڵمانیا) له ساڵی 1742دا وته‌وه ده‌رباره‌ی مێژووی فه‌لسه‌فه، پاشان ساڵی 1750 كردی به كتێبێكی ناته‌واو به‌ناوی (ئێستێتیكا) به زمانی لاتینی. پاشان له ساڵی 1748 (مێیر . جی . ئێف ) به‌شی یه‌كه‌می له كتێبی (بناغه بۆ هه‌موو زانسته جوانییه‌كان) ی بلاَوكرده‌وه. دواتر به‌رگی دووه‌م له ساڵی 1749دا‌و سێیه‌م به‌رگیشی له ساڵی 1750دا بلاَوكرده‌وه. به‌مه‌ش به‌شداریی كرد له بلاَوكردنه‌وه‌ی ئه‌م زانسته نوێیه‌و گه‌شه‌پێدانی.
وشه‌ی (ئێستێتیك Aesthetic) له‌و وشانه‌یه كه به‌سه‌ر زماناندا دێت، وه‌ك داهێنانێكی ته‌شه‌نه‌سێن داهێنرا ، ته‌نانه‌ت (ژان پۆل Jean Paul) له ساڵی 1804دا وتویه‌تی: (سه‌رده‌می ئێمه به‌هیچ شتێك قه‌ره‌باڵغ نه‌بوو، هێنده‌ی قه‌ره‌باڵغبوونی به جوانیی ناسان).
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م زانسته نوێیه وا ده‌بینرێت ، خاوه‌ن گرنگییه‌كی مێژوویی گشتگیره، له په‌یوه‌ندی به پێشكه‌وتنه بالاَكاندا له نێو هۆشی تاكی ئه‌وروپایی به گشتیی، هه‌روه‌ك بائۆمله‌ر ده‌ڵێت باومگارتن گرنگی زانستی جوانیی گێڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه زانستێكی فه‌لسه‌فییه، گونجاندنی مه‌یدانی (هه‌ستیاریی ئه‌زموونیی) و مه‌یدانی هونه‌ری ئه‌قڵیی، به‌م شێوه‌یه گونجاندنی نێوان هه‌قیقه‌تی شیعر‌و هونه‌ره له‌لایه‌ك و هه‌قیقه‌تی فه‌لسه‌فه له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م گونجاندنه‌ش شێوه‌یه‌كی فراوان وه‌رده‌گرێت بۆ فه‌لسه‌فه، ئه‌ویش به هۆی زانستی جوانیه‌وه باومگارتن زانستی هه‌ستی پله‌به‌ند كردووه، كه‌ناشێت بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ لۆژیك، له‌ناو سیسته‌می فه‌لسه‌فه‌دا. ده‌یویست (ئۆرگان)ی تایبه‌تمه‌ند بدۆزێته‌وه بۆ زانینی هه‌ستیی، به‌رامبه‌ر ئۆرگانۆنی لۆژیكیی كه (ئه‌رستۆ) دایهێنابوو.
له‌ژێر كاریگه‌ری باومگارتن.( ج. ئێشنبورگ) هات پێناسه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی جوانیی كرد، كه تیوَری زانینی هه‌ستییه به‌وه‌ی كه جوانه. ج.ئێبرهارد وا پێناسه‌ی كرد كه (زانستی ڕێسای كه‌مالی زانستی هه‌ستییه). ئی شنایده‌ر E. Schneider پێیوایه كه تیۆری زانستیی هه‌ستییه بۆ ئه‌وه‌ی كه جوانه و ده‌ڵێت هونه‌ر نمایشی كه‌مالی هه‌ستییه. ج. ئابیخت J.H Abicht پێشنیاری كرد كه ئه‌م زانسته ناوبنرێت به( زانستی هونه‌ری شعور)
| مـيـوانی سه‌رهێڵ |
|---|