![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
فه‌لسه‌فه‌ی خۆشه‌وویستی

گه‌لێک پێناسه‌و ڕاڤه‌ی جیاواز بۆ خۆشه‌ویستی کراوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که خۆشه‌ویستی هه‌ستێکی سۆزداری ئاڵۆزه‌و په‌یوه‌ندی به ناخی مرۆڤه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ک چۆن مرۆڤه‌کان له شێوازی هه‌ست ده‌ربڕیندا جیاوازن، به‌هه‌مان شێوه‌ش له شێوازی خۆشه‌ویستیدا خیاواز ده‌بن، فه‌لسه‌فه هه‌میشه هه‌وڵی داوه وه‌ڵامی پرسیاره ئاڵۆزه‌کانی ژیان بداته‌وه، خۆشه‌ویستیش که سه‌ر‌چاوه‌و بنه‌مای ژیانه،پانتاییه‌کی گه‌وره‌ی له له فه‌لسه‌فه‌دا داگیر کردووه .
یه‌کێ له پێناسه به‌ناوبانگه‌کانی فه‌لسه‌فه بۆ خۆشه‌ویستی بریتیه له ڕۆحێکی دابه‌شکراو، بۆیه هه‌میشه به‌دوای پارچه ونبووه‌کان ده‌گه‌ڕێت تا بیدۆزێته‌وه‌و دوباره یه‌ك بگرنه‌وه، ئه‌مه‌ش بریتیه له بیردۆزه‌ی یه‌کگرتن. که‌وا له‌لایه‌ن ئه‌رستۆ، هیگل، سلۆمۆن، نۆزیک، فیشه‌رو دیلانی چه‌ندین فه‌یله‌سوفی تر بانگه‌شه‌ی بۆ کراوه.به‌ڵام ئه‌وانیش له‌نێوان خۆیاندا هاوڕا نه‌بوون له‌سه‌ر چۆنێتی ئه‌م یه‌کگرتنه. هه‌ندێکیان ده‌ڵێن ئه‌م یه‌کگرتنه بنه‌مایه‌کی بایه‌لۆژی هه‌یه و له جینه‌کاندا چه‌سپێنراوه، بۆیه دووکه‌سی هاوتاو هاوشێوه سه‌رنجی یه‌کتر ڕاده‌کێشن ئه‌مه‌ش به‌شێکه له له بیردۆزه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی داروین،هه‌ندێکی تریان پێیان وایه له‌سه‌ر بنه‌مای حه‌زو ئاره‌زووه هاوبه‌شه‌کانه، هه‌ندێکی تریان ده‌ڵێن مه‌رج نییه ئه‌م حه‌زو ئاره‌زوانه هاوبه‌ش بن، به‌ڵکو له‌کاتی یه‌کگرتنه‌وه دوو ڕۆحه‌که ئه‌م ئاره‌زوانه تێکه‌ڵ به‌یه‌ک ده‌بن و له‌ناو یه‌کتریدا ده‌توێنه‌وه. ئه‌م بیردۆزه‌ش هه‌روه‌ک بیردۆزه‌کانی تری خۆشه‌ویستی توشی ڕه‌خنه گرتن بۆته‌وه، له گرنگترین ڕه‌خنه‌کانیش ئه‌وه‌یه، که تاک له‌م یه‌کگرتنه‌دا ئۆتۆنۆمی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و له تاکێکی تر یان له جه‌ند که‌سانێکی تر ده‌توێته‌وه، بۆیه بڕیاره تاکه که‌سیه‌کان ڕۆڵیان نامێنێت، به‌ڵام نۆزێک پێی وایه، ئه‌مه له گرنگترین سوده‌کانی ئه‌م یه‌کگرتنه‌یه، چونکه خۆشه‌ویستی پێویستی به ده‌ستبرداری هه‌ندێک قازانجی تاکه که‌سی هه‌یه بۆ سودی گشتی. گتوگۆی فه‌لسه‌فه‌له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی به‌م پرسیاره ده‌ست پێ ده‌کاتکه سروشتی خۆشه‌ویستی چۆنه؟ ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی شتێکی نا ئه‌قڵانی بێت، ناکێت به شێوازی ئه‌قڵانی و پڕ واتا وه‌سف بکرێت. له‌ڕوانگی ئه‌پستمۆلۆژیا (بیردۆزه‌ی مه‌عریفه‌ت) و میتافیزیا (ئه‌ودیو سروشت) خۆشه‌ویستی بریتیه له‌و هه‌ست و سۆزه‌ی که ناکرێت به شێوه‌یه‌کی پڕ مانا گوزارشی لێ بکرێت له زمانی ئینگلیزی، هه‌روه‌ک له زمانی کوردیش‌دا خۆشه‌ویستی مانایه‌کی فراوان و هه‌موو جۆره خۆشه‌ویستیه‌ک ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام له زمانی گریکیدا وشه‌ی خۆشه‌ویستی به سێ مانا هاتووه
ئیرۆز : ئه‌م به‌شه‌ی خۆشه‌ویستی په‌یوه‌ندی به و‌زه و ئاره‌زوو و ویستن هه‌یه، به تایبه‌تی ئاره‌زوی سێکسی بۆیه به خۆشه‌ویستیه‌کی خۆپه‌رستانه داده‌نرێت، چونکه له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند سیفه‌تێکی که‌سی خۆشویستووه وه‌ک خوانی، ڕه‌وشت، سه‌رمایه….هتد سوکرات پێی وایه ته‌نها ئاره‌زوی سێکسی به‌س نییه بۆ تێگه‌یشتن له جوانی که‌سی خۆش‌ویستوو به‌ڵکو جوانی ڕۆح و ئه‌دگاریش پێویستن. له نوسینه‌کانی ئه‌فڵاتۆندا ئیرۆز بریتیه له حه‌زێکی گشتی به‌دوای جوانییه‌کی بێ کۆتا، ئه‌م جوانییه‌ی که به‌های ڕاسته‌قینه‌ی جوانیمان پێ نیشان ده‌دات. ئه‌فڵاتۆن و سوکرات پێیان وایه ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ی ئێمه له ئه‌نجامی جوانی هاتۆته ئاراوه ناگاته تێربوون تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌چینه ژێر گڵ، به‌ڵام ده‌بێت له‌هه‌مان کاتدا ئه‌م وێنه‌یه‌ی که له ناخماندا بۆ جوانی کێشاومانه گوزارشت له خۆشه‌ویستی بکات زۆر له په‌یڕه‌وانی خۆشه‌ویستی ئه‌فڵاتۆنیی بڕوایان وایه به‌های خۆشه‌ویستی له ئاره‌زووی جه‌سته‌یی و سێکسی به‌رزتره، چونکه ئاره‌زویی جه‌سته‌یی و سێکسی له ئاژه‌ڵانیشدا هه‌یه، ئه‌م ئاره‌زووه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆشه‌ویستی نییه، زیاتر له‌وه‌ی کاردانه‌وه‌یه‌کی جه‌سته‌ییه بۆ حه‌زێکی کاتی، بۆیه سێکس به ته‌نها ناتوانێت گوزارشت له‌خۆشه‌ویستی نمونه‌یی بکات. ئه‌گه‌ر سێکس خۆشه‌ویستی بووایه ده‌بوایه ئه‌م ئاره‌زووه دوای تێرکردنیش به‌رده‌وام بێت، نه‌ک به‌ره‌و لاوازیش بچێت له‌ڕاستیدا ده‌کرێت بڵێین سێکس یه‌کێکه له که‌ناڵه جه‌سته‌ییه‌کانی خۆشه‌ویستی که ناکرێت له هه‌موو بارێک و به‌رامبه‌ر هه‌موو که‌سێک به‌کاربهێنرێت چونکه ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه به‌کار هات په‌یامه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و هیچ به‌هایه‌ک و مانایه‌ک بۆ خۆشه‌ویستی ناهێڵێته‌وه، ئه‌م ڕاستیه‌ش وای کردووه زۆربه‌ی ئاشقانی ڕاسته‌قینه باوه‌ڕ نه‌که‌ن سێکس هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به خۆشه‌ویستیه‌وه هه‌بێت، بۆ نمونه فه‌یله‌سوفی گه‌وره کانت به درێژایی ژیانی جووتبوونی له‌گه‌ڵ هیچ ژنێک ئه‌نجام نه‌داوه، که‌چی سیمینۆنی ڕۆماننوس له‌گه‌ڵ زیاتر له ده‌هه‌زار ژن کاری سێکسی کردووه
ئێگاپ: ئه‌گه‌ر ئیرۆز بنه‌مایه‌ک دامه‌زرابێتوه‌ک سێکس، جوانی، ئه‌دگار، هتد ئێگاپ په‌یوه‌ندی به‌به‌های خۆشه‌ویستیه‌وه نییه، ئێگاپ له بنه‌ڕه‌تدا مانای خۆشه‌ویستی خودا بۆ به‌نده‌کان و خۆشه‌ویستی به‌نده‌کان بۆ خودا. خودا ئێمه‌ی خۆشده‌وێت نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه شایه‌نی خۆشه‌ویستین به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی خودا خۆی خۆشه‌ویستیه، ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ش فراوانتر بووه تا خۆشه‌ویستی به‌نده‌کان بۆ یه‌کتر بۆ یه‌کتر بگرێته‌وه، ئه‌م خۆشه‌ویستیه خۆڕسک و له‌خۆوه‌یه، خۆشه‌ویستی خودا بریتیه له‌سۆز، ترسان و ئاره‌زوومه‌ندی، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌موو له‌مپه‌ڕه‌کانی ژیان. ئه‌کینوس(قه‌شه و فه‌یله‌سوفی ئیتاڵی له‌سه‌ر بنه‌مای بیردۆزه‌کانی ئه‌ره‌ستۆ بۆ خۆشه‌ویستی و هاوڕێه‌تی بانگه‌وازی ئه‌وه‌ی کرد که خودا گه‌وره‌ترین بوونی ژیرانه‌یه بۆیه له هه‌مووان زیاتر شایه‌نی خۆشه‌ویستی و ڕێز‌و بایه‌خ پێدانه . خۆشه‌ویستی خودا بۆ به‌نده‌کان بێ به‌رامبه‌ره و هیچ مه‌رجێکی پێویست نییه، ئه‌مه‌ش واده‌کات به‌نده‌کان هه‌ست به‌به‌های خۆشه‌ویستی یه‌کتر بکه‌ن ئه‌م خۆشه‌ویستیه بێ مه‌رخه‌ی خودا بۆ مرۆڤ و مرۆڤه‌کان بۆ یه‌کتری ئاماژه‌یه بۆ خۆشه‌ویستی مرۆڤ بۆ خودی خۆیشی، ئه‌ره‌ستۆ پێی وایه خۆشه‌ویستی خود پێویسته بۆ خۆشه‌ویستی که‌سانی تر، چونکه گه‌ر مرۆڤ نه‌توانێت خۆی خۆش بوێت ناتوانێت که‌سانی تری خۆش بوێت، شانازی و شکۆیی مرۆڤ به خودی خۆی بنه‌مای خۆشه‌ویستی تاکه بۆ که‌سانی تر به‌ڵام گرفته‌که لێره ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌که کاڵفام و نه‌زان بێت و به‌شێوه‌یه‌کی نادروست و نائاسایی خۆی خۆش‌ویست، ئه‌وا مرۆڤێک خۆپه‌رست و هه‌ڵپه‌رستی لێ دروست ده‌بێت و ڕه‌نگه کاردانه‌وه‌یه‌کی پێچه‌وانه بدات و له داهاتوودا ببێته دیکتاتۆر له‌لایه‌کی تر ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ی خود بۆ که‌سانی تر مانای وایه نه‌ک هه‌ر دۆست به‌ڵکو دوژمنانیش پێویستیان به خۆشه‌ویستیه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ڕێبازی ئه‌ره‌ستۆیه که ده‌ڵێت هه‌ندێ که‌س له هه‌ندێکی تر خۆشه‌ویسترن، ئێگاپ سه‌دای خۆی لای کانت و کیرکه‌گارد فه‌یله‌سوفی دانیمارکی که به‌دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌ی بوونگه‌رایی ناوزه‌ند ده‌کرێت هه‌بوو، ئه‌وان پێیان وابوو پێویستیه‌کی مۆراڵیه که مرۆڤ به‌یه‌کسانی و دادپه‌روه‌رانه ڕێزوو خۆشه‌ویستی بداته که‌سانی تر یان هه‌موو مرۆڤایه‌تی. به‌خشینی خۆشه‌ویستی بۆ هه‌موو که‌سێک به‌یه‌کسانی ئه‌م گفتوگۆیه ده‌هێنێته ئاراوه، ئایا ئه‌و که‌سانه‌شمان خۆشبوێت که‌شایه‌نی خۆشه‌ویستی نین، یان ئه‌و که‌سانه له‌م خۆشه‌ویستیه بێ به‌شن وه‌ڵامی ئێگاپ ئه‌وه‌یه، ئێمه ده‌بێت له بنه‌ڕه‌تدا هه‌موو که‌سمان خۆشبوێت ، به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌ندێ که‌س کرده‌وه‌کانیان ناڕێک و جێگه‌ی ڕه‌خنه و قسه بن، که‌واته ده‌کرێت یه‌کێکمان خۆشبوێت ڕقمان له کرده‌وه‌کانی بێته‌وه دوالیسته‌کان پێیان وایه خۆشویستن بۆ ڕۆحی مرۆڤه نه‌ک جه‌سته‌و کرداره‌کان ئه‌مه‌ش بیانویه‌کی باشه کاتێک جه‌سته له‌کاتی ئه‌نجامدانی گوناه و تاوانه‌کان سزا ده‌درێت، له کاتێکدا ڕۆح هه‌ر به خۆشه‌ویستی و پاکی ده‌مێنێته‌وه ئه‌م گشتگیریه‌ی ئێگاپ بۆ خۆشه‌ویستی پێچه‌وانه‌ی بۆچونی ئه‌ره‌ستۆیه که پێی وایه مرۆڤ ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان هه‌موو که‌سی خۆشبوێت، ئه‌کینۆس پێی وایه ده‌کرێت خۆشه‌ویستیمان ته‌رخان بکه‌ین بۆ هه‌ندێ که‌س که‌له ئێمه نزیکن و له‌هه‌مان کاتیش‌دا سۆز به هه‌موو مرۆڤایه‌تی ببه‌خشین، به‌ڵام کیرکه‌گارد پێی وایه خۆشه‌ویستی ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌رانه‌و یه‌کسانی بێت بۆ هه‌موو که‌س ، به‌ڵام به‌خشینی خۆشه‌ویستی به‌هه‌موو که‌س کارێکی ئه‌سته‌مه، چونکه مرۆڤ ناتوانێ که‌سێکی نزیک بێت له زۆر هاوڕێکانی هه‌موانی وه‌ك یه‌ک خۆشبوێت ، هه‌روه‌ک ناتوانێت له‌یه‌ک کاتدا چه‌ند خۆشه‌ویستێکی هه‌بێت و هه‌موانی وه‌ک یه‌ک خۆش بوێت ..
فیلیا: واته ده‌ربڕینی هاوسۆزی خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر به ئه‌ندامانی خێزان، هاوڕێ و براده‌ران، هاوپیشه، هاوڵاتیان، هاوڕه‌گه‌زان….. فیلیا ته‌نها مانای هاوڕێه‌تی ناگه‌یه‌نێت به‌ڵکو مانای وه‌فاداری و ئینتما و خۆبه‌ختکردن ده‌گه‌یه‌نێت بۆ خێزان، ووڵات، پیشه، بیروباوه‌ڕ…هتد هه‌روه‌ک ئیرۆز فیلیا له‌سه‌ر بنه‌مای لێکچوون و هاوشێوه‌یی دروست بووه له‌گه‌ڵ که‌سی خۆش‌ویستوو، بۆیه ده‌توانین بڵێین تاکه جیاوازی له نێوان ئیرۆز و فیلیا له یه‌که‌میان ئاره‌زوی سێکسی و دووه‌میان ئاره‌زوی هاوڕێه‌تیه، کاتێک سۆبڵ هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی گرنگی سێکس له ئیرۆز ده‌دات ئه‌وا جیاکردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فیلیا زه‌حمه‌ت ده‌بێت. له فیلیادا له‌یه‌کچوون و هاوشێوه‌یی له‌گه‌ڵ هاوپیشه یان هاوڕێیی خۆشه‌ویستی دروست ده‌کات هه‌رکاتێک ئه‌م سیفاته‌ی تاکه‌کان نه‌ما، خۆشه‌ویستی له‌ناو ده‌چێت (بۆ نمونه مرۆڤێک هاوڕه‌گه‌زی خۆی خۆشده‌وێت تا ئه‌و کاته‌ی گاوڵاتیه‌کی دڵسۆزه، به‌ڵام کاتێک ده‌بێته سیخوڕ ئه‌م خۆشه‌ویستیه نامێنێت) زۆر جاران به‌خشینی خۆشه‌ویستی و کاری چاکه به‌بێ ئاگاداری که‌سی به‌رامبه‌ره و ئه‌و داوای ناکات، ئه‌و خۆشه‌ویستیه ڕاناگه‌یه‌نرێ و پێویستی به بڵاو کردنه‌وه نییه خۆشویستنی خه‌ڵکی کوردستان بۆ پێشمه‌رگه‌ی شاخ له خۆری ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ن به‌م پێیه ئه‌و که‌سه‌ی نمونه‌ی به‌رزی ڕه‌وشت و به‌ها به‌رزه‌کانه شایه‌نی خۆشه‌ویستی که‌سانی له ئه‌و نزمتره مه‌رج نییه به‌هه‌مان ئاستیش ئه‌وانی خۆشبوێت. ئه‌ره‌ستۆ پێی وایه نایه‌کسانی له خۆشه‌ویستی کارێکی ئاساییه ئه‌وه‌ی چاکتره خۆشه‌ویستره له ئه‌وانی تر بۆیه ده‌ڵێت فیلیا بنه‌مایه‌کی بابه‌تی هه‌یه، ئه‌و که‌سانه‌ی هاوبه‌شی حه‌زو ئاره‌زووه‌کانمانن ئه‌وانه هیچ ڕق و کینه‌یان نییه و دادپه‌روه‌ر و ڕه‌وشت به‌رزن ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت ئاوا ڕه‌فتار ده‌که‌ن و جێگه‌ی سه‌رنجی ئێمه‌ن و ئێمه‌ش جێگه‌ی سه‌رنجی ئه‌وانین ئه‌وا له هه‌موو که‌س خۆشه‌ویستترن، فیلیا بۆ ئه‌و که‌سانه نییه، که شه‌ڕانگێزو فیتنه‌چی و دوڕوو توندوتیژن. باشترین سیفه‌تیش باشترین هاوڕێ دروست ده‌کات. جۆرێکی تری هاوڕێه‌تی که له‌م هاوڕێه نییه لاوازتره، له‌سه‌ر بنه‌مای سودمه‌ندی و قازانج و تام و چێژ بنیاد نراوه، له هاوڕێه‌تی کار‌و پیشه‌دا، هه‌ر کاتێک پیشه‌که له‌ناوچوو هاوڕێه‌تیه‌که به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت مه‌گه‌ر چه‌ند سیفه‌تێکی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی کار به‌یه‌کتریان ببه‌ستێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ی هاوڕێه‌تی که‌سانی قسه خۆش و قۆشمه‌باز بۆ خودی که‌سه‌که نییه زیاتر له‌وه‌ی بۆ تام و چێژ وه‌رگرتنه. هه‌ندێ زانای سۆسیۆلۆژی به‌شێوه‌یه‌کی تر باسی جۆره‌کانی خۆشه‌ویستیان کردووه له‌وانه دابه‌شکردنی دوو جۆر خۆشه‌ویستی ئاره‌زوو حه‌ز خۆشه‌ویستی هاوڕێه‌تی له‌جۆری یه‌که‌مدا هه‌ستێکی سۆز و ئاره‌زووی زۆر هه‌یه که‌وا خۆی ده‌نوێنێت له ئازار‌و ئاره‌زوی سێکسی، هه‌ست کردن به شادی و ناسۆر، دڵه‌ڕاوکێ و ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئیره‌یی و خودنه‌ویستی ئه‌مانه‌ی له هه‌ستێکی نادیاردا کۆده‌بنه‌وه، ئه‌م جۆره خۆشه‌ویستیه هاوکاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵچوونی جه‌سته‌یی به‌هۆی دیتنی که‌سی خۆش‌ویستوو له‌جۆری دووه‌مدا خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که وه‌ک هاوڕێ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین له گرنگترین خاسیه‌ته‌کانی ئه‌م خۆشه‌ویستیه متمانه‌و بڕوایی، گرنگی و بایه‌خ پێدان، به‌رگه گرتنی ئازار‌و سۆزه بۆ که‌سی خۆشویستووو. جگه له‌م دابه‌شکردنه‌ش بیردۆزه‌ی سێگۆشه‌ی خۆشه‌ویستی هه‌یه که‌له‌لایه‌ن ڕۆبه‌رت ستێنبێرگ داهێنراوه، له‌م بیردۆزه‌یه خۆشه‌ویستی خۆشه‌ویستی سێ پێکهاته‌ی هه‌یه
| مـيـوانی سه‌رهێڵ |
|---|