![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
فه‌لسه‌فه‌و ژن

فه‌لسه‌فه وه گرنگی ئه‌م ماده زانستیه له سه‌ر بارودۆخی ژنان وه ژیانی ئێستای ژنان به‌راستی بابه تێکی گرنگه ...
فه‌لسه‌فه وه گرنگی ئه‌م ماده زانستیه له سه‌ر بارودۆخی ژنان وه ژیانی ئێستای ژنان به‌راستی بابه تێکی گرنگه وه لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌توانێت هه‌ندێک گرێی کوێرکه زۆر جار جێگای مشت و مه‌ڕ بووه بکاته‌وه.
سه‌ره‌تا پێناسه‌یه‌کی فه‌لسه‌فه ئه‌که‌ین وه دوای ئه‌وه وردبینیه‌ک له سه‌ر ئه‌م زانسته وه لێدوانه مێژوویه‌کانی وه جیاکردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی مێینه له نێو لێدوانه ئینسانیه‌کانی وه بێبه‌ش کڕدنی نیوه‌ی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له جێبه‌جێکردنی ئه‌و یاسانه‌ی( وه‌کو یاسای به‌رامبه‌ری و ئازادی) که به بۆنه‌ی ئه‌وبیره فه‌لسه‌فیانه دروست بوون.
فه‌لسه‌فه له ناخه‌وه هه‌ڵکۆلینی ئه‌به‌دیییه بۆ بوارێک که جوابێکی یه‌ک لای که‌ره‌وه به‌و بابه‌ته نادرێت. فه‌لسه‌فه مه‌عریفه‌یه‌کی عه‌قلییه که هه‌وڵ ئه‌دات حه‌قیقه‌ت یان بیرۆکه‌یه‌ک بخاته روو. فه‌لسه‌فه رۆلێکی گه‌وره‌ی هه‌یه له ئاشکرا کردنی که‌موو کوڕی وه نه‌زۆکی و ته‌سک بینی بابه‌ته‌کانی ژیان. گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێت وه‌ک بونه‌وه‌رکی خاوه‌ن ویست و ئیراده و ئه‌قڵ و که‌سایه‌تی رای تایبه‌تی خۆی هه‌بێت ئه‌وه فه‌لسه‌فه ئه‌و بواره‌ی بۆ ئه‌خولقێنێ.
رۆڵی فه‌لسه‌فه له سه‌ر ژن چییه؟ وه کاریگه‌ری فه‌لسه‌فه وه رێچکه‌کانی له سه‌ر بارودۆخی ژنان له مێژوو وه ئێستاداچی بووه؟ جوابی ئه‌وپرسیارانه رێگامان بۆ خۆش ئه‌کات گریمانه نایه‌کسانی ره‌گه‌زی نێوان ژن و پیاو بناسین. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا ئاماژه‌دان به بابه‌تێکی گرینگ وه بنه‌ره‌تی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ته‌واوی فه‌یله‌سوفه‌کان له ئاخافتن وه نوسینه‌کانیاندا رووی قه‌سه‌یان له پیاوان بووه به واتایه‌کی تر ته‌واوی به‌رهه‌مه نوسراوه‌کانیان رووی له پیاوان بووه. کاتێک تاکێکی ژن به‌دوای هه‌ندێک جوابی فه‌لسه‌فی روو له دنیایی فه‌لسه‌فی بکات راسته‌وخۆ توشی ئه‌و واقیعه ئه‌بێت وه هه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ی ئه‌و تاکه ئاوێنه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وکۆمه‌ڵگایه بۆ تێرمان له ژن وه ئه‌و واقیعه‌ی که فه‌لسه‌فه له سه‌رتای بوونیه‌وه تێڕمانێکی جیاوازی هه‌بووه بۆ نیوه‌ی ره‌گه‌زی مرۆڤایه‌تی. به‌راستی ئه‌و هۆکارانه چین که ئاوا زانسێک که ریشه‌ی بیری مرۆڤایه‌تییه وه رێره‌وی ژیانی مرۆڤ رێک ئه‌خات ئاوه خۆی له ژن دوورئه‌خاته‌وه.
سیمۆن دوبۆڤار وه‌ک فیلسوفێکی ئیگزیستانسیالستی فێمینیستی بڕوای وایه که گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات له نێوان ژن و پیاودا یه‌کێکه له‌و هۆکارانه وه ویستی ده‌سه‌ڵات لای پیاوان وای کردووه که ژن لای فیلسوفه پیاوه‌کان وه‌ک لایه‌نێکی مرۆڤی له ناو بابه‌ته فه‌لسه‌فییکان نه‌ناسرێت. وه ئه‌و راستییه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی پیاو له سروشته‌وه نایه به‌ڵکوئه‌وه هۆکاری مێژووی هه‌یه وه ژنان شڕ ده‌که‌ن له پێناوی به‌رامبه‌ری وه یه‌کسانیدا.
دوو بوڤوار پێی وایه هه‌ر له کۆنه‌وه پیاو ناوی(خود) له خۆی ناوه ناوی( ئه‌ویتر) یشی له ژن ناوه. به دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر له ئه‌وی تردا هه‌ره‌شه‌یه‌ک هه‌بێت بۆ(خود) ئه‌وه ژن مه‌ترسی وه هه‌ره‌شه‌یه بۆپیاو.ئه‌گه‌ر پیاو ویستی سه‌ربه‌ست بێت ئه‌وه ده‌بێت ژن بخاته ره‌کێفی خۆیه‌وه.
وه هه‌ر ئه‌مه‌ش وامان لێ ئه‌کات ره‌خنه‌ی خۆمان ئاراسته‌ی بێتوانایی ره‌وته تیۆریه فه‌لسه‌فیه‌کان بکه‌ین که توانایی جواب دانه‌وه‌ی پێداویستییه فه‌لسه‌فییه‌کانی ره‌گه‌زی مێیینه‌ی نییه. وه وه‌ک ره‌گه‌زی مێیینه داوای شێوازێکی نوێ گوتار‌و نوسین و فیکر بین وه گۆرین وه به‌ربه‌ره‌کانێی ئه‌و بۆچوونه رووناکبیریانه بین که تیایدا پیاوان به به‌رزتر له ژنان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
مه‌سه‌له‌یه‌کی تر ژنان خۆیانن وه جێ پێی کاڵی ژنان له ناوه‌نده‌کانی فه‌لسه‌فه‌دا که بونه‌ته هۆکار بۆ دروست کردنی فه‌لسه‌فه‌یه‌کی نێرینه وه دورراگرتنی فه‌لسه‌فه له ره‌گه‌زی مێیینه. ژنانی رۆشنبیری ئێمه ئه‌بێت له گرنگی فه‌لسه‌فه تێبگه‌ن وه سه‌ر قاڵ کردنی خۆیان له‌و بواره رێگایه‌ک بدۆزنه‌وه بۆ ئاشت کردنه‌وه‌ی فه‌لسفه له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی مێیینه
| مـيـوانی سه‌رهێڵ |
|---|