![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
جه‌مال بابان

سه‌ره‌تای کۆتایی ، کۆتایی سه‌ره‌تاو
سه‌ره‌تای ته‌نیاییم
جه‌مال بابان(باوکی پرووشه)……………………………………
نووسیت ،ووتت:
با پێکه‌وه له‌سه‌ر بالۆره‌ی جارانمان
ڕێ نه‌که‌ین و، نه‌بینه به‌یتی
گوێ ئاگردانی خه‌ڵك .
ئه‌ڵێ ی : تۆ بناری گۆیژه‌ی منی
له نه‌ورۆزا بۆ دڵداران
ڕه‌شبه‌ڵه‌كم تیا ساز ئه‌که ن
بیرته ئه‌ت ووت
ته‌نها یادی تۆیه خولیام
وینه‌ی تۆیه ، له خه‌ونمدا ،له خه‌یاڵما
وه‌ك تابلۆیه‌کی ئه‌به‌دی
به تافی ئا‌سمانی
هیواکانمه‌وه، له به‌ر چاوما
تاك و ته‌نیا.
نامه که‌ته ئه‌یخوێنمه‌وه‌و
یادگاریه‌کان وه‌ك گۆمی مه‌نگ ئه‌شڵه‌قێنێ.
دێته یادم ،پێت ئه‌ووتم:
تۆ بارانی دڵی سارا ئاسای منی
تۆ هه‌ناسه‌و تاسه‌ی منی .
که ئه‌ڕۆی لام
جامی ده‌ستی گشت ده‌روێشان
ئه‌بێته ژه‌هری مارو
به گه‌رووی که‌ونا
ڕۆ ئه‌چێته خوار.
عه‌شقت ئاواره‌ی ،ڕۆژانی کردم و
باڵای خه‌ونه‌کانم به‌رزن
هێنده‌ی هیوای پێك گه‌یشتن
*********************
نامه‌که‌ت سه‌ره‌تای کۆتایی یه‌و
کۆتایی سه‌ره‌تایه.
تۆ بووی ئه‌ت ووت
له‌گه‌ڵ کازیوه‌ی ڕۆژاندا
به نیگاتا هه‌ڵ ئه‌واسرێم
له‌ژێر که‌پری خۆزگه‌کانتا ، هه‌ڵئه تۆقێم.
من بووم شه‌وانه ئه‌شڵه‌ژام
له‌ژوانتا ،له‌ژێر تریفه‌ی مانگه شه‌و
که ڕائه‌کشام.
سه‌رم له‌سه‌ر سینه‌ت ئه‌بوو
ئه‌ستێره کشاوه‌کانمان ئه‌ژمارد
یه‌ك
....دوو....ده...ئه‌ویان به‌ختی من بوو
ئه‌میان یه‌قباڵی تۆ
ئه‌وی تریان ،چاوی کووژه‌که‌ی
کۆرپه‌مان.
نا.....ئه‌وانه ئه‌ستێره نین
ڕۆحیانه‌تی خه‌ونه‌کانمانن وا هه‌ڵوه‌ریین.
که شه‌سته باران دای ئه‌کرد،
ئه‌بوو ببمه چه‌تری سه‌رت!
تۆ،
نه‌ت ئه‌هێشت پێڵووم ته‌ڕ بن.
من له خۆما ئه‌توامه‌وه‌و تۆش له مندا.
که بۆنی گڵی ته‌ڕ له خاک ئه‌هات
هه‌ناسه‌مان ، به په‌نجه‌ره‌کانه‌وه ،ئه‌بوونه ته‌م.
کاتێ که خاك کزر ئه‌بۆوه
ئێمه شه‌ڵالێ ئاو ئه‌بووین.
*****************************
بۆ پێت ووتم .که کۆچ ئه‌که‌ی؟
باهه‌ر مناڵه‌که‌ی جاران بوومایه
به‌دوا عه‌ره‌بانه یایلی یه‌کاندا ڕا بکه‌م؟
با هه‌ر شاعیره مه‌سته‌که بوومایه
که له تۆدا وڕێنه ئه‌که‌م.
بۆچی ووتت ئه‌ڕۆم؟
تا له‌سه‌ر شۆسته
گیانم ئه‌بووه مردوویه‌کی پانه‌وه بوو.
باله خه‌یاڵتا هه‌ر مه‌ست ئه‌بووم؟
ئێستاش که کۆچت کرد‌و چووی
سینه‌ی به‌رده، سه‌رینی
ئه‌م سه‌ره کاسه‌م،
جی ژووانم ماڵی سارد‌و سڕی شه‌وه،
ژوان له‌گه‌ڵ پێکا ئه‌که‌م
له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌ما ئه‌نووم و
به‌سه‌ر شه‌قامی خه‌یاڵدا ،رێگه ئه‌که‌م.
له‌ژێر ئا‌سمانی قوپاوی ئه‌م دنیایه
ئێشك ئه‌گرم.
له‌سه‌ر زه‌ویه‌کی غلۆر بۆوه
خه‌ون ئه‌بینم
ئیستا سه‌ره‌تای کۆتاییمه‌و
کۆتایی سه‌ره‌تا و
سه‌ره‌تای بێ کۆتای ته‌نیاییم.....
8/28/2007
........
... ئاهـ و هیوا ...
به‌رز چه‌شنی سنه‌وبه‌رێ
بڵند وێنه‌ی هه‌ڵۆیه‌کی
تاقی ئاسمان
فڕی و له زه‌وی دابڕاو ،
له‌چاو وون بوو
.که هاته‌وه
..پرچی سپی ،
شاپه‌ڕێکی باڵێکی خۆی
ته‌رزی هه‌ورێکی به‌باران ،
بیلبیله‌ی چاوی کانیه‌ك،
سۆزی جه‌وتی که‌لله‌ی به‌ڕوو،
قرچه‌ی هه‌ناوی ته‌نیا یی ،
له‌گه‌ڵدا بوو
. . .* * * *
به‌رز
..وێنه‌ی لوتکه‌ی هیوا
.به تریفه ،
وه‌کو بزه‌ی ساوایه‌کی
ڕوومه‌ت چاڵ بووی باوه‌شی خه‌و
.فڕی و له زه‌وی دابڕاو
له‌چاو وون بوو
.گه‌ڕایه‌وه ،
چارۆکه‌یه ،ڕیواسی یاد ،
به‌رچنه‌یه ،
به‌رسیله‌ی به‌خۆزگه وئاوات
.باوه‌شێ شه‌ونمی چاوی و ،
پڕ به توێشوو ،
گه‌وهه‌ری شیعرێکی نایاب
.له‌گه‌ڵ خۆ‌یا هێنابووی و ،
به جۆشه‌وه ،
ختووکه‌ی ئه‌دایه چیا
.که هاته‌وه ،،
چاوی نێرگزی نه‌ورۆزو ،
ڕه‌نووی به‌فرانباری هێنا
.له‌گه‌ڵ هیوا ،
پشکۆی ڕازێکی شاعیرێ
.ئه‌م مژده‌یه ،
ئه‌م خۆزگه‌یه
.ئه‌م هه‌توانه
ئه‌م ڕاز‌و سۆمای چاوانه
.له‌م که‌ناره ،
له‌به‌ر خۆری ئه‌م هاوینه
.که‌دڵی خۆیان هه‌ڵخستوه
.له‌به‌ر قرچه‌ی ئه‌م تاوسانه ،
ئه‌م ئاهانه ،
ئه‌م زامانه ،
وان له سه‌ره قه‌ڵه‌مێکی
شاعیرێکی ئاواره بووی
ئه‌م زه‌مانه
. . .جه‌مال بابان
21/
ئۆگه‌ست/1998
| مـيـوانی سه‌رهێڵ |
|---|
بۆ ڕیکلام په‌یوه‌ندی بکه به
call 00447704460648