![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
عومه‌ر حاجی

گوناهت کرد وه‌ك ڕێبوارێ کانی دڵمت گشت خوارده‌وه دوا تووله ڕێی خۆشه‌ویستیت بۆ پێی سه‌فه‌رێ کـــرده‌وه گوناهت کـــــرد بۆ بارانێ یه‌خه‌ی هه‌وری عه‌شقت دڕی به‌سه‌ر شه‌وانی خۆشــــــیما جۆگه‌ی پێــــکه‌نینت بـــڕی حه‌زێکت به پێوه نه‌هێشـــــت له بنیا خــــه‌م بهۆنمـــه‌وه بیکه‌مه گوڵدانی ئه‌شـــــك و بیده‌مه ده‌ســــــت ته‌مه‌نمه‌وه ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی گه‌ڵایه‌ك بـوو به بای عه‌شـقت هه‌ڵئه‌گه‌وزا ئێستاش دیلی کۆچـــــی تۆیه له قه‌فه‌سی ته‌پ و تۆزا خۆ تۆ شه‌تڵێ بووی له ڕۆحما چ پایـــــــــزێ فریوی دای له ده‌شتی سه‌وزی عه‌شقه‌وه تا که‌لی گریان ڕایکێشـــــــای چی بـــکه‌م گوڵم نه‌مده‌زانی بۆ باخێ تر پێ ئه‌کـــــــه‌نی له جێی بۆنی عه‌تری شــیعر له سه‌راب خۆت هه‌ڵئه‌ژه‌نی زستانی 2009 ئه‌ڵــــمانیا
shalega@hotmail.de
........
چامه‌ی ئه‌وینێك لێوان لێو له غــــــــه‌در چه‌ند پابێڵم له‌م ده‌شته ڕه‌قه‌ی ته‌مه‌ن داگرت له تاکه پێڵاوێکی دڕاوی بنجه گیایه‌ك و له چه‌ند کرمێکی له‌ش فرۆش و چه‌ند به‌ردێکی دڵشکاو زیاتر ڕۆژێ ملپێچی سه‌وزی بارانێ خۆی نه‌پێچایه‌وه به مه‌چه‌کی شکاوی گه‌ڕانێکا چه‌ند لوته‌قازمه‌ی بێزاریم له بیری ئه‌م ڕۆژگاره دا له پڵیته‌ی ڕزاوی چرایه‌ك زیاتر له سه‌ری شه‌رابی پێکه‌نینێ زیاتر له بۆکڕوزی خۆر زیاتر ڕۆژێ شاده‌ماری ته‌ڕه هه‌نارێکی داوێن پاک به دڵمه‌وه نه‌نووساو ته‌نها وه‌رزێ، زیاتر نا له گه‌رمایی ماچێکا له خۆیم پێوه‌نکا تا پێش ئه‌وه‌ی به پاییزی ئه‌م تاڵانی یه ڕووت بمه‌وه له لێومه‌وه گوڵه ماچێ سه‌ر ده‌ربێنێ و له چاومه‌وه بۆڵێ فرمێسك مێخۆش بن و له پرچیشما جێی بایه‌کی بێ ده‌رماڵ بکه‌مه‌وه و ئیتر نه‌ڕۆم سه‌رو دڵی ڕۆحم بگرم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌نی تیژی بێهوده‌ییم کرده سکی شنه‌بادا تۆم له بار برد به مردووی له خۆكوشتنی منه‌وه هاتی که تۆ هاتی ،من له گۆڕستانی گوڵ بووم ده‌م ویست *له‌پاڵێ* عه‌رز بۆ مردن خۆش که‌م ده‌م ویست فاتیحایه‌ك بۆ ڕۆحی ژیان بنێرم و له خوێنی به‌ڕه‌زا تاڵه‌کانی ته‌مه‌ن، گڵاسێ هه‌ڵده‌م گوێم له خرمه‌ی به‌فری پێت بوو چاوم لێ بوو به نیازی ڤینۆسه‌وه هاتی هه‌ستم به شه‌ق و شڕی هه‌ناسه‌کانت ده‌کرد وه‌ك ته‌رووی گوێ چه‌م دێوانه‌ی دوای زۆرانی باران و (با) ئاگام لێت بوو، عه‌بایه‌کی کاڵه‌وه بووی ئێواره‌یه‌کی منت له‌سه‌ر شان بوو تارمایه‌ك له‌گه‌ڵتا بوو له به‌فر ده‌چوو قۆڵێکت کردبوو به نازدا و قۆڵێکیشت به عیشوه‌دا چاوێکت به شیعر ڕه‌شتبوو چاوه‌که‌ی ترت به قوڕ سه‌به‌ته‌یه‌ك خه‌ونی کاڵت پێ بوو به نیاز بووی له‌ژێر چنگه پوشی ته‌نیشت ئاگربڕی عه‌شقا گڕی سینه‌م بکه‌یته به‌ریان تا بێنه گۆ و چاوه‌کانم له ده‌ست ئاسمان بسێننه‌وه ئاوێنه‌ی درز بردووی ڕوخسارم لێکده‌نه‌وه کانی ڕوونی هه‌نسکه‌کانم به‌ناو باخی زه‌ردی پێکه‌نینا به‌رده‌نه‌وه لێوی ووشکی ووشه‌کانم به شڵپه‌ی ماچ بشۆنه‌وه ئاگام لێت بوو.... چاره‌که‌ی ڕه‌شی دڵت کرده‌وه‌و مه‌نێك گێلاسی تلیقاوی سۆزت هه‌ڵڕژان من و کاتژمێره‌که‌م و نیشتمان له‌ژێر ڕۆحما، له ترسی خیانه‌ت خۆمان کردبوو به خه‌وتوو من که‌فی خۆشی له ده‌مم ده‌هات تۆ واتزانی من مردووم و نیگایه‌کی ڕه‌شت پیادام ڕۆحمت خسته زه‌میله بچوکه‌که‌ی دڵته‌وه چه‌پۆکێکیشت له نیشتمان دا و دوو شیعرت ده‌رمان خوارد کرد و ڕۆشتیت تۆ به لا چاوته‌وه جێ چڕنوکی دڕكێکی پێوه بوو که‌چی به منت گوت:لای ئاوه‌وه هاتووم له ئاو ئارامتر به ژێرما ڕۆشتی و که‌چی له ئاگر دڵ ڕه‌قتر له که‌وه مارێك تاڵ تر هاتیته ته‌ڵانه سپییه‌کانی ڕۆحم هه‌ر نه‌مزانی تۆ كێ بوویت و کام ئاگر ناردیتی؟ تا له‌گه‌ڵ ووشکه‌داری ته‌مه‌نما سوعبه‌تێکی سووتان بکه‌ن هه‌ر نه‌مزانی تۆ له چ، کچه هه‌نجیرێك ده‌چیت و شیری کام عه‌زابی عه‌شق له مه‌مکت دێ؟ هه‌ر نه‌مبیست تۆ هاژه‌ی قامیشه‌ژنی کام چه‌میت و له ژێر گورزی کام ره‌شه‌با هه‌ڵهاتوویت؟ تا بۆت ببوایه‌م به په‌رژین ئه‌رێ پێم ناڵێی" ئه‌ی ئه‌وینی ده‌م باوێشکه‌کانی شه‌رمه‌زاری؟ له هه‌وری شه‌هوه‌ته‌کانته‌وه دابارینی ئه‌م هه‌موو ماچه بێ کلک و باڵانه‌ت له چی بوو؟!!! که خۆت به‌بێ لێو هاتبووی و جه‌سته‌ت له کشوه‌رێکی تر دانابوو ئه‌م هه‌موو سه‌فا و مه‌روای ده‌وری شیعره‌ت له چی بوو؟!! که به بێ ده‌ستنوێژ هاتبووی و ئیمانت له نیوه‌ڕۆی درۆیه‌کدا لێ جێ مابوو ئه‌و هه‌موو به‌رده ڕه‌قانه‌ت له کۆڵانی چ جنێوێکا خر کردبوو ؟! وا هه‌مووت گرته په‌نجه‌ره بێ شوشه‌که‌ی دڵی من دیاره تۆ په‌پوله ڕه‌شه‌ی هه‌ردێکی... تیایدا گوڵ بێ سه‌ره و، بۆن بێبه‌ره زه‌ڕنه‌قوته به به‌رد ده‌ژی و سێ‌و به‌ردی کردووه به سه‌رین تۆ بنبۆڵی ئێواره‌یه‌کی سارد بوویت و تا گه‌شتیته من تامت لێ ده‌چۆڕا ئیتر من لێوم بۆ کوێ بێنم؟؟؟؟ تۆ هاتی وێرانت کردم و لا دیوارێکی جوانیت بۆ شه‌ڕی په‌شیمانی نه‌هێشته‌وه تۆ هاتی و هه‌ڵت دورریم له خامی خیانه‌ت دا و شۆڕت کردمه‌وه ناو حه‌وزێکی پڕ له ده‌مه داسی ووشه‌کانت تۆ هاتی و گوڵۆپه سفره‌که‌ی دڵمت له‌سه‌ری شه‌وێکا شکان تۆ نه له زمانی هه‌نا‌سه‌یه‌کم حاڵی بوویت نه قۆمچه‌ی پڕوچقاوی گریانێکت دۆزیمه‌وه به‌و به‌یانی یه، له ناو تابووتی کازیوه‌یه‌که‌وه دات به‌سه‌ر گۆمه لیخنه خه‌واڵوه‌که‌ی غه‌ریبیما و تا پێت کرا مستیله ژه‌نگ گرتوه‌کانی سۆزت تیا شۆرده‌وه هه‌تا توانیت قژی قه‌وزه‌کانت ڕنی و ماسی یه‌کانی ئوقره‌مت پیاهه‌ڵواسی وه‌ك موچڕکێک،له هه‌رمێی ترس بارت کردم وه‌ك و ده‌می کوێره گوێزان تاڵ تاڵ برۆت به هه‌ڕاج تاڵان بردم وه‌ك قه‌ڵبه‌زێك،بێ ڕه‌حمانه له چۆڕه‌ی خه‌م، قه‌یته‌رانی خه‌ونت به لا خستم !! وه‌ك گێلاسێ،بێ ڕه‌حمانه به کوڵه دار، کوڵه وه‌رزی عه‌شقت کوشتم..!! سه‌عاته‌که‌ت به سه‌رخۆشی له ناو کۆڵانی قه‌ره‌باڵخی غه‌درا به‌جێ مابوو درۆی بۆ ڕیش سپییه‌کانی شیعر ده‌کرد جێ پێکانیشت خۆیان ته‌کاند و هه‌ر خۆیان ووتیان ئێمه له به‌فرا سپی ترین تا ئه‌م سه‌حرا خۆڵاوییه‌ی تۆ!! ئێمه له غه‌درا ته‌ڕ ترین تا بارانی ئه‌م عه‌شقه‌ی تۆ!!! عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌ندی.. ئه‌ڵمانیا
02.03.2009
| مـيـوانی سه‌رهێڵ |
|---|