![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
په‌یوه‌ند

چوارینه‌کانی په‌یوه‌ند خه‌ییام
چه‌نده سه‌یره گه‌ردوون به‌سه‌د چه‌شن ده‌تگۆڕێ
هه‌ر ڕۆژه‌و ده‌تکا به‌نێچیری دا‌و و تۆڕێ
شادی به‌په‌له دێ و ده‌ڕوا خه‌میش جێی ده‌گرێ
ناچار ده‌ژی تا قوتت ده‌دا ده‌می گۆڕێ
فره نه‌زانه ئه‌و که‌سه‌ی که به‌ده‌نگی به‌رز ده‌دوێ
له‌هه‌ور ده‌پاڕێته‌وه‌و حۆری به‌هه‌شتی ده‌وێ
ئه‌وکه هێنده گێل وخه‌یاڵ پوچ بێ به چ جۆرێ
گه‌ره‌کیه له پردی سیراتیش تێپه‌ڕێ ونه‌که‌وێ
به‌رله‌وه‌ی دۆستی ساقی ومه‌یخانه په‌رست بم
له‌مه‌ی نۆشان ڕاده‌مام تا فێری خه‌نده بم
که‌منیش پیاڵه‌ی مه‌ی ئاڵم خسته سه‌ر لێوانم
تازووکه به‌هیچ خه‌م وده‌ردێک دڵته‌نگ نابم
بۆیه ده‌نوسم تا ڕووخساری جیهان بگۆڕم
له‌دێڕێکم پاشگه‌زنابمه‌وه ئه‌لفێکی ناگۆڕم
له‌ئاته‌ران وپاته‌رانی شێخ ومه‌لا په‌ستم
ئه‌گه‌ر چی له‌وان وایه ئه‌منیش هێڕو وڕم
ئه‌گه‌ر له‌چۆڵی بیابانێک بام
له‌نزیک شێخ ومه‌لایه‌ک نه‌بام
خۆنه‌مده‌بیست چیرۆکی به‌هه‌شت
له‌جه‌هه‌نده‌میش نه‌ده‌سووتام
وه‌ره ساقی ئه‌مشه‌و گۆشه‌ی مه‌یخانه بگرین
به‌پێکی مه‌ی ئاڵی سه‌رمێز خه‌مێک داپۆشین
له‌داخی زووڵمی گه‌ردوون فرمێسکی چاو برژین
له‌به‌ر چ هاتینه زه‌وی پاشان بۆچی ده‌چین
خودا ده‌فه‌رمێ جوانیت بنێژه له‌سه‌رپۆشا
ئه‌و چاوه‌ی که‌کریا بۆبینین تانه‌کا ته‌ماشا
گه‌رنیگای جوانێ بکه‌م له‌به‌ر چ گوناهبارم
پێشینان ده‌ڵێن به‌ته‌ماشا که‌س نه‌بوو به‌پادشا
زانایه‌ک هات وڕابرد گووتی نێردراوی خودام
له‌پاش من چه‌شنم نابێ به‌خۆم ڕابه‌رودانام
خۆپێشینان ده‌ڵێن که‌س به‌دۆی خۆی ناڵێ ترشه
هه‌رکه‌س له‌خۆ ڕازییه که‌س به‌خۆی ناڵێ نه‌فام
| مـيـوانی سه‌رهێڵ |
|---|