![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
سالار
کام وشه که تۆ شه‌یدای بووی
کام عه‌شق که تۆ خولیای بووی
کام دیدار که تۆ ئاشنای بووی
کام زه‌مین و کام ئاسمان
له جوانی ئه‌ودا ڕامابووی
له خۆم کرد‌و به‌خشیم به تۆ
*****
گریان و فرمێسک و ناڵین
گوڵاڵه‌ی به‌هاری ڕه‌نگین
ئاهی گه‌رمی ئاگر ئاسای
ناوی ده‌رون
وشه‌ی ناسکی دور له قین
له‌خۆم کرد و به‌خشیم به تۆ
*****
له وه‌فای ئه‌م هه‌موو چاکه
وه‌ڵامی ئه‌م هه‌سته پاکه
فریوت دام!
*****
خۆم وه‌ستابووم
ئاگام لێ بوو!
بێ ده‌ربه‌ست و بێ شه‌رمانه
له‌و ئاهه‌نگه‌ی خۆت ڕێکتخست
ماچت ئه‌کرد ئه‌و لێوانه
*****
ئاگام لێ بوو!
وه‌ک هه‌رمنت نه‌ناسیبێ
بێ شه‌رمانه
باده‌ی سه‌رمه‌ستیت نۆش ئه‌کرد
وه‌ک هه‌رمنت نه‌ناسیبێ
له که‌ژاوه‌ی بوکێنیدا
هه‌ستی خۆشیت به‌یان ئه‌کرد
*****
بێ شه‌رمانه
وه‌ک سۆزانی
له یه‌که‌م هه‌لی ته‌نیایش
ئابڕوی کچێنیت پێشکه‌ش کرد!
*****
بێ ئه‌مه‌کی له خۆ بایی
دڵڕه‌قی دڕنده‌ی جیایی
تازه هاتووی تا چی بڵێی
باسی وه‌فای چیم بۆ ئه‌که‌ی
ماڵوێرانی ده‌ستی درۆم
ئیتر درۆی چیم بۆ ئه‌که‌ی
****
به خونچه‌یی منت جێهێشت
به ژاکاوی هاتیه‌وه‌لام
هێشتا تۆ گله‌یی ئه‌که‌ی
وا ئه‌زانی من بێ وه‌فام ؟!
*****
تازه گریان سودی نیه
مه‌گری به سه‌ر جه‌سته‌ی منا
چونکه خاڵیم له ئه‌شقی تۆ
ئاواره‌م به دوای مردنا!
سالار جاف
خه‌م
خه‌می دوریت وه‌ک ئاگرێک
له ناخه‌وه ئه‌مسوتێنێ
هه‌مووشه‌وێک بۆ که‌ناری
غوربه‌تی تۆ ئه‌مڕفێنێ
دڵی ماتم وه‌کو مۆمێک
وا له دوریت ئه‌توێته‌وه
خودایه ئه‌بێت چ کاتێ
ئه‌م هه‌نسکه‌م ببڕێته‌وه
*****
به‌رگی سه‌وزی به‌هاری
خۆشیم پۆشیبوو
دابڕانت خه‌زانی کرده میوانم!
ئاسوده بوم جێگه‌ی ژوانم
له گه‌ڵ تۆ بوو
به ڕۆشتنت
گریان بو به هاوڕێی
هه‌میشه‌یی چاوه‌کانم
*****
تامی تاڵی خه‌مم
هه‌رگیز نه‌نۆشیبوو
تۆبویت به ساقی مه‌ی گێڕو
باده‌ی خه‌مت
ئاشنا کرد به لێوه‌کانم
*****
ئه‌گه‌رله دوری تۆ مردم
مه‌گری بۆ یادگاری ئه‌وین
چونکه دوای مردنیش گوڵم
وه‌ره له جێگه‌ی ژووانم
سالارجاف
ته‌نیای
له‌ناسۆری شه‌وی تارا
به‌شم مه‌ینه‌ت و گریانه
نابڕێته‌وه گه‌لێک سه‌خته
ئازاری ئه‌م دڵه پڕژانه
وه‌کو مه‌لێکی کۆچه‌ری
به‌جێتهێشتم خۆشه‌ویستم
له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری ناکامت
کوشتت جوانیی دڵ و هه‌ستم
واتێنه‌گه‌ی ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ
داده‌نیشم وه‌ک تازێ بار
منیش بێ منه‌تم له تۆ
ئه‌یدڕێنم په‌رده‌ی شه‌وی تار
چونکه تۆدڵت شکاندم
جوانی گه‌نجیمت لێ بردم
جێژوانت ته‌واوچۆڵ کرد‌و
به‌ته‌نیایی ئاشنات کردم
جارێکی ترنایه‌م بۆلات
نازت ناکێشم وه‌ک جاران
ئه‌ی نازانی که‌دڵ نه‌ما
بێ به‌شی له کۆڕی یاران!
ته‌واو بڕاوه ئه‌زیزم
جێگه‌ی ژووان بیر به‌ره‌وه
هه‌موڕۆژێک خه‌مێکی نوێ
بۆ ماڵی دڵت به‌ره‌وه
سالار جاف
سه‌ری ساڵ
جه‌ژنی سه‌ری ساڵه ئازیز
پیرۆز بێت ڕۆژانی جوانیت
به بێ من جه‌ژنی خۆت بکه
لێت تێک ناده‌م کامه‌رانیت
*******
چونکه دوورم له‌م جه‌ژنه‌دا
ناتونم بێمه جێ ژوانێ
به‌ڵام هه‌ستم له لای تۆیه
وه‌ک سه‌رابێ لێت ئه‌ڕوانێ
*******
جه‌ژنی سه‌ری ساڵت پیرۆز
خه‌مبار مه‌به بۆ دوری من
له‌وانه‌یه نه‌تبینمه‌وه‌به‌یه‌کجاری
چرپه‌ی لێوت نه‌گات به من
*******
وا هه‌ست ئه‌که‌م که ئه‌مجاره
مه‌رگ واده‌ی دیدار نادات
ته‌مه‌نم وابه‌سه‌ر ئه‌چێت
ڕۆژگار ڕه‌حم به که‌س ناکات
*******
تکا ئه‌که‌م شه‌وی جوانی
له خۆت مه‌که به وێرانه
سه‌ری ساڵه خۆشه‌ویستم
پێبکه‌نه له‌م شه‌وه جوانه
*******
سالار جاف
یه‌ڵدا
خۆشه‌ویستم تۆنازانی
ئه‌م وشانه‌م چۆن نووسیوه
چه‌ندفرمێسکی خۆڵه‌مێشیم
له‌م کوچه‌تاریکه‌ی دڵم
بۆئه‌م په‌خشانه‌ڕشتووه
*****
تۆنازانی دڵی ماتم
ئه‌مشه‌وچه‌ندهه‌ستی دڕیوه
هه‌تا له دوری روخسارت
ئه‌م وه‌رزی خه‌زانه‌ی دڵم
له‌م به‌سته‌دا ده‌رخستوه
*****
نازانم من بێوه‌فا بوم
یاخود ئه‌مه گه‌مه‌ی عه‌شقه
که‌به‌م جۆره دووباڵنده‌ی
ده‌سته‌مۆی نێو یه‌ک قه‌فه‌سی
له‌ناخی یه‌ک تۆراندووه
*****
گه‌لێک سه‌یره ئه‌م به‌هاره
زۆر به نه‌فامی تێپه‌ڕی
چونکه‌گوڵم دڵڕه‌قانه
له‌م سه‌ره‌تای پشکۆی گوڵدا
چرۆی وه‌ک تۆی وه‌راندووه
*****
ئه‌مشه‌ویادگاری ئه‌شقی تۆ
وه‌ک ده‌یجوره‌ئه‌مخنکێنێ
به‌باڵی هه‌ورێکی ڕه‌شدا
به‌بێکه‌سی بۆلێواری مه‌رگی
نه‌خوازراوی ته‌مه‌ن ئه‌مڕفێنێ
*****
خه‌ونی زۆرناخۆشم بینی
هه‌رنابڕێته‌وه شه‌وی تار
کاتێ به‌ئاگاهاتمه‌وه
زانیم که شه‌ووی یه‌ڵدایه
بۆحه‌سره‌تی دووریی
چاوی یار
سالا جاف
نامۆیی
له‌ناوکوچه‌ی تاریکی دڵ
ببه به‌شوعله‌ی ڕوناکیم
له‌سه‌رکانی هه‌واری ئه‌شق
ببه به گوڵاڵه‌ی جوانیم
له‌م سه‌فه‌ره دوره‌ی فیراق
تێشوی دڵی خه‌مبارم به
له‌م وه‌رزه‌ی خه‌زانی دڵدا
چه‌تری زه‌ردی ڕوخسارم به
ئه‌ی بیرت چوو بڕیارت دا
له‌ناودڵما هێلانه‌که‌یت!
نه‌ک به‌جارێ نامۆ بیت و
دڵی منیش بێلانه که‌یت
سالارجاف
مه‌ڕۆ
مه‌ڕۆ
گه‌لاوێژی ئاسمانی وه‌رزی هاوینم
مه‌ڕۆ
شه‌وی یه‌ڵداوده‌یجوری زام‌و برینم
مه‌ڕۆ
ئه‌ستێره‌که‌ی ئاسمانی نێو شه‌وی تارم
مه‌ڕۆ
که ئه‌زانیت دوای کۆچت چه‌ند گرفتارم
مه‌ڕۆ
چونکه به ڕۆشتنت خه‌زان ئه‌بێته میوانم
لێم تێک مه‌ده ئازیزه‌که‌م
به‌م سه‌فه‌ره‌ت ساتی جوانم
*****
مه‌ڕۆ
باله‌دوای ڕۆشتنت
خه‌می دوری تۆ نه‌مکوژێت
به بێ تۆیی
له‌م غوربه‌ته‌ی ئه‌شقی تۆدا
با نه‌منێژێت
*****
مه‌ڕۆ
با له دوریت
وه‌ک به‌فری هه‌تاو لێکه‌وته نه‌توێمه‌وه
دوای ڕۆشتنت به ئازاری
دوری تۆوه نه‌تلێمه‌وه
*****
مه‌ڕۆ
با له‌دوای ڕۆشتنت
نه‌بم به هاوده‌می گریان
فرمێسکی دوریم پێ مه‌ڕژه
مه‌مسپێره به دابڕان
****
مه‌ڕۆ
چونکه به ڕۆشتنت
رۆئه‌چێ ئه‌م ڕۆحه ماته‌م
ڕه‌وینه‌وه‌ی گه‌لێک سه‌خته
ئازاری ئه‌م به سه‌رهاته‌م
سالارجاف
ئه‌مه ڕاسته؟!
چوارساڵه دڵت بردووم
خۆشت هه‌ستت نه‌کردووه
هه‌ستی جوانی و لاوی منت
له سینه‌تا به‌ند کردووه
خه‌وی شه‌وی دوور له تۆیی
وا چوار ساڵه ئه‌م سوتێنێ
پیاسه‌ی ئێواره‌ی بێ تۆیی
له‌و په‌ڕی ساتی خۆشیمدا
به ته‌نیا ختوکه‌ی یادێکت
له ناخه‌وه ئه‌مگرێنێ
*****
بێ ئه‌وه‌ی جارێ سه‌رداخه‌ی
بوم به فه‌رشی سوری به‌ر پێت
بوم به خزمه‌تکاری جێ‌ژوان
بۆ شه‌و گه‌ڕی ئێره‌و ئه‌وێت
ته‌مه‌نی جوانی خۆم دانا
هێنده به هیوای سڵاوێک
له‌و به‌ر باخه‌که‌ی توی مه‌لێک
به خه‌مباری هاتمه سه‌ر ڕێت
*****
ته‌نیا جارێک هه‌ستت نه‌کرد
ئه‌م ڕه‌نگه زه‌رده غه‌مگینه
نیگای ئه‌م چاوه خوێنینه
ئه‌خوازێ داوایه‌ک بکا
*****
هه‌ستت نه‌کرد که ئه‌م دڵه
گیرۆده‌ی ئه‌شقی تۆ بووه
هاتووه له ته‌کیه‌ی دڵی تۆ
داوای خۆشه‌ویستی بکا
****
سالار جاف
سه‌راب
وه‌ک سه‌رابێ له دوره‌وه
ڕاوه‌ستاوی و لێم ئه‌ڕوانی
وه‌ک په‌یکه‌رێکی بێ ڕۆحم
له سه‌ر پێڵوی چاوه‌ڕوانی
وه‌کو سه‌راب
ته‌نها هه‌ست به بونت ئه‌که‌م...
*****
چه‌ند هه‌ورازی سه‌خت و ناخۆش
چه‌ند وه‌سوه‌سه‌ی ناو بیر و هۆش
چه‌ند ئاهی قوڵی ناو هه‌ناو
چه‌ند ئاسمانی نه‌بینراو
هه‌موو گه‌ڕام بۆ بینینی
ڕوخساری تۆ..
که‌چی سه‌یره‌ناگه‌م به تۆ
ناگه‌م به تۆ!
*****
ئه‌زانم له کاتی گریان
له کاتی ئه‌شکی دابڕان
له کاتی ئازاری پڕ ژان
له کاتی گزنگی به‌یان
له کاتی کازیوه‌ی ڕۆحم
له کاتی ناکاتی ژیان
نزیکی لێم...
که‌چی سه‌یره ناگه‌م به تۆ
ناگه‌م به تۆ!
*****
بۆ وه‌ک په‌ری ته‌نیا جارێ
نایه‌ی خۆتم پیشان بده‌ی
بۆ وه‌ک جه‌لادی ئاشق کوژ
ئازاری ئه‌م ڕۆحه‌م ئه‌ده‌ی؟!
*****
ئاخر چی ئه‌بێ گه‌ر جارێ
له‌م دیو په‌رده
هه‌ست به بونی ڕه‌نگت بکه‌م
له‌م دیو په‌رده
وه‌ک بولبولێک
گوێ به نه‌غمه‌ی ده‌نگت بده‌م؟
چونکه ئه‌زانم سه‌رابی
ناگه‌م به تۆ.ناگه‌م به تۆ
سالار جاف
دابڕان
دابڕانت زه‌نگی مه‌رگه
بۆچی دات له ده‌رگای دڵم
برینێکی به سۆی قوڵه
ساڕ‌ێژ نابێ تاقه گوڵم
دابڕانت زریانێکه
له چاوما خوێن ئه‌بارێنێ
ئاهی حه‌سره‌ت دیده‌ی دڵه
هه‌زار ئاسمان ئه‌تارێنێ
*****
دابڕانت بو به خه‌زان
بۆ وه‌رینی چرۆی خۆشی
نه‌ژاکاوی به‌هاری من
دابڕانت بو به گێژاو
ڕایماڵی بردی به جارێ
هیوای خۆشی جێژوانی من
*****
دابڕانت بو به ئاگر
سوتانی که‌پری شادیی دڵ
بوو به گۆڕهه‌ڵکه‌نی ئه‌شق
بۆ ناشتنی یه‌که‌م نیگای
به‌هار و گوڵ
****
هێنده گریاوم بۆ دوریت
فرمێسک له چاوم بڕاوه
وا کۆڕی ماته‌م ئه‌گێڕم
به‌رگی خۆشی دڵ دڕاوه
****
دڵم بوو به خانه‌قای خه‌م
زکری گریانی تیا ئه‌کرێ
بوو به ڕێبواری ڕێی شاران
خه‌م له هه‌رکوێ بێ ئه‌یکڕێ
****
نازانم گوناهی خۆمه
یاخود کاری گه‌ردون وایه
که هه‌رجێژوانێک ئه‌بینم
دابڕانێکی تێدایه
سالار جاف
هه‌موو شه‌وێ
هه‌موو شه‌وێ به ئه‌سپایی
حه‌سره‌ت و فرمێسکی چاوم
ماچی وێنه‌کانت ئه‌کا
له هه‌ر سوچێکی دڵما بیت
بیر‌و یادگاری جارانم
کڕنوش بۆ ئه‌و کوچه ئه‌با
وێنه‌کانت وه‌کو خۆت نین
سارد و سڕوبێ ده‌ربه‌ستن
چه‌ند من به کوڵ ئه‌گریم بۆیان
لێم تێناگه‌ن و بێ هه‌ستن
****
هه‌موو شه‌وێ
شه‌قامی چۆڵی ئه‌م شاره
که دوای چوار ساڵی بێ تۆیی
جێ پێی خۆشه‌ویستی ئێمه‌ی
به سه‌ر ڕومه‌ته‌وه دیاره
ئه‌گرین بۆمان به کوڵ ئه‌گرین
بۆ وه‌رینی چرۆی ئه‌شق
کۆسته ناواده‌که‌ی ئه‌وین
ئه‌گرین چونکه من ئه‌بینن
زریان ئاسا بۆ تۆ ئه‌گریم
ئه‌زانن خه‌می دوری تۆ
به‌رگی خۆشی دڵی دڕیم
*****
ئه‌گرین و ئه‌پاڕێنه‌وه
که بێیته‌وه ئاوێزانم
نازانم دڵسۆزی منن
یان بێزار بون له گریانم
سالار جاف
خه‌یاڵ
سه‌راپا ئێستا خه‌یاڵم
له باوه‌شی یاده‌کانتا
ئه‌توێمه‌وه
که کێلی گۆڕت ئه‌بینم
ڕۆژانی خۆشی سه‌رچنار
به بیری خۆم ئه‌هێنمه‌وه
*****
ئاخ سه‌رچنار...!
تاکه لانه‌و جێ ژوانه‌که‌ی
خوانی دڵی باخانه‌که‌م
بۆ دواین جار له لای تۆ بوو
که دواندم تاقانه‌که‌م
*****
ئاخ سه‌رچنار...!
داڵده‌ده‌ری ئه‌شقی کورتی
نێوان ئێمه
له دوای دواین ئێواره‌که‌ی
ژوانی لای تۆ
گردی سه‌یوان ماڵ و جێمه
چونکه ئه‌و گوڵه‌ی که له‌وێ
بۆ دواین جار له ئامێزی
تۆدا وه‌ری
ئێستا له سه‌یوان میوانه
منیش وه‌ک تۆ لێی بێ ئاگام
له‌م کۆچه بێ سروه‌ی په‌ری
*****
ئاخ سه‌یوانم...!
وادڵی خنکێنراوم
وا گوڵاڵه‌ی هه‌ڵوه‌راوم
وا هه‌ناسه‌ی گه‌روی تینوم
تاقانه‌که‌م سۆمای چاوم
له‌ئامیزی سۆزی تۆداڕاکشاوه
هه‌ستی خه‌مبار و نامۆمه
به ئامانه‌ت لات دامناوه
| مـيـوانی سه‌رهێڵ |
|---|
00447704460648 بۆ ریکلام