rek rek rek rek rek
چه‌تر

shamal

چه تر

 

خۆشه ویستم...

ئاخۆ ئه و ڕۆژه دێته وه؟‌

چاوی عه شقمان

هه نگا وی جێهێشتنمان ، بشوا ته وه

هیوای دوو دڵ ئیتر له خاچ نه درێته وه

ئا خۆ ئه و ڕۆژه دێته وه؟‌

کۆڵانه کان ، دیوا ره‌ کان

هه رچی به ره‌ و ڕومان ئه هات

گوێ هه ڵبخه ن بۆ ڕازه کان

که من و تۆ به ئه سپایی

به گوێی یه کدا ده مان چر پان

ئاخۆ ئه و ڕۆژه دێته وه‌ ؟

به هار هه وری لێ په یدا بێ

تۆش چه تره‌ که ت لێ هه ڵدا بێ

نه وه‌ ک با ران ته ڕما ن بکا و

زۆر بشتر سیت كه نا حه زی ...

سه ر جا ده که ش بمان بینێ و

دوورو نزیک پێ هه ڵگرێ به شو ێنمانا و

جێژوانی ئه مجا ره‌ مان په ی پێ به رێ

ئا خۆ ئه و ڕۆژه دێته وه ؟

دیوانی هاتو نه هاتی ئه م دوودڵه ی

دنیای غوربت

ببنه وانه ی خۆشه ویستی و

له سه رمێزو له ناو پۆلی قوتابخانه

له جێی جه بر و کیمیا و فیزیا

له ده‌رسی یه ک تا ده‌رسی پێنج

په ڕه‌ په ڕه ‌ ئه م دیوانی عه شقه ی ئێمه بڵێنه وه

خۆ شه ویستم...

ئه گه ر ئه و ڕۆژه هاته وه ‎‎ ‎‌

من ئه و خاچه خۆم له خاچی ئه ده‌ مه وه‌

من ئه و چه تری به ر با رانه ش

به ده‌ ستی خۆم ئه شکێنمه وه‌

خۆشم ئه بم به مامۆستا و

له ده‌رسی یه ک تاکو پێنجه م

وانه ی عه شق ده‌ڵێمه وه‌

به س به و مه رجه ی بۆ ناو لانه ی

خۆشه ویستیم بگه ڕێ وه‌

شه ماڵ ئه حمه د بچکۆل... سوید

 

.........

 

ڕه‌ شه بای وه‌ رزێک

به هه شتی من له گه ڵ بوونی خه ونه کانما

چاوی له ڕووتا هه ڵهێنا

ئاره‌ زوویه ک له دوای دۆزه‌خی ئه م مه رگه چیت پێ ئه دا

توڕه‌ بوونت له باوه‌ شی په شیمانی...

ده‌رگای شانۆیه ک دائه خات

هێدی هێدی له گه ڵ ته می حه زه‌ کانت، ووردت ئه کات

ئیتر ڕۆژا نی ڕابردوو له ده‌ فته ری یاده‌ کانما ئه سڕێته وه‌

نه نێرگزو نه گوڵاڵه ش له باخی تۆ بۆن ناکه م و ناچنمه وه‌

ئه مه دوا ووشه ی خه مێکه سا ڵانێکه ڕۆحم ئه خوا

له باڵای خۆ شه ویستیت ئه با و وورده‌ وورده ‌جوانیت به ره‌ و پیری ئه با

ئه بێ قه ده‌ ر چی له پایز ئاڵانبێ...

وا گه ڵاکان به هه ڵه یه کی ڕه‌شه با بارگه و کۆچیان ئه گوێزنه وه‌

ته مه ن هێنده‌ ی پێ نه ماوه ‌ ،خه زان با ڕو له ماڵمان کا

ئه مڕۆش نه بێ سبه ی پایز که پرێکی نوێم هه ربۆ ئه کا

بۆ یه ڕۆحم به ده‌ ستی خۆم له ناو دڵما ده‌ر ئه هێنم

ئه گه ر دڵیش ڕازی نه بێ ئه ویش دوا جار ئه خه وێنم

جارێکی تر نه پێلوی چاو نه سیما و نه زه‌رده‌خه نه ی ڕووی من

به میوانیش نایه نه وه‌ سه ر ئه وڕێیه ی تۆی پیا ئه ڕۆیت

مه گه ر سوتفه له یه کمان بات هه ره‌سی ڕقم نه رم کات

ده‌نا بڕۆ جارێکی تر بۆ سه ردانیش مه یه ره‌ وه‌

هه واری من چۆڵ و هۆڵه و جێگا ی تۆی تیا نابێته وه‌

من تازه‌ دوای ساڵانێکی پڕ له نووری خۆ شه ویستی چیت پێ بڵێـم

که تۆ چوار چاو که ژاڵی دڵ غه رقی دنیای ماته م ئه که یت

له پێناوی بو نی خۆتا ڕه‌ شه بای وه‌ رزێک هه ڵ ئه که یت

بۆ نازانی دوو سوێسکه ی دڵ ، دوو ئاوێنه ی ڕونی ژیان

له گه ڵ خۆتا ڕا پێچ ئه که ی ، له گێژه‌ نی ونبوونێکا ، ونیان ئه که یت ؟

ئیتر ده‌ستی نه زانینت له ژێر چه نه ی په شیمانی دادت نادات

که ده‌ فته ری بیره‌وه‌ری و خۆ شه و یستیم له غو ر به تا گڕ تێ به ر ده‌یت...

شه ماڵ ئه حمه د بچکۆل..... سوید

 

 

 

مـيـوانی ‌سه‌رهێڵ‌