![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
شێرکۆ بێکه‌س

1
قه‌ڵه‌م هه‌بووه زۆر نازدار
به‌ڵام دزێوترین وشه‌ی
له زاره‌وه كه‌وتۆته خوار.
سپیترین ژوور هه‌بووه
به‌ڵام ره‌شترین بڕیاری تیا دراوه
ساردترین زستان هه‌بووه‌و
كه‌چی جوانترین گوڵیشی تیا ڕسكاوه
ئه‌وه.. قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی هیتله‌ر.
ئه‌وه.. ژووره‌كه‌ی سه‌دام‌و
ئه‌وه‌یش رۆژی "دووی رێبه‌ندان
,,,,
2
وه‌ختێ شیعرێكی زیندانی
ئه‌گمێنێ‌و
گمه به ناو كونی قفڵ‌و
شه‌وی ریشی وه‌ردیان‌و
درزی ده‌رگای ئاسنیندا
پۆل پۆل هه‌موو
ئه‌چنه ده‌رێ‌و
له ده‌ره‌وه
هه‌ر گمه‌یه‌ك دڵێ ئه‌كا
به هێلانه‌و
له‌سه‌ر هێلكه‌ی
سووره خه‌مێ كڕ ئه‌كه‌وێ.
تو ته‌ماشا
له ناو رۆژهه‌ڵاتی ده‌نگما
تاقه یه‌ك دڵیش نه‌ماوه
هه‌موو رۆژێ
سه‌دان سروود هه‌ڵنه‌هێنێ
| مـيـوانی سه‌رهێڵ |
|---|