![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
سروه

مه‌رگ
کاتێک هه‌واڵم پێ گه‌یشت
کۆچی یه‌کجاریت کردوه
لاشه‌م بوو به به‌فری ته‌زیو
بۆ؟خۆت به‌خاک سپاردوه
ئه‌شکی ڕوونم لێ بوو به خوێن
ئه ندێشه کانم بێ قه‌رار
جه‌نجاڵی بوو به هاوده‌مم
له‌خۆم سه‌رسام بوم له تاو زار
په‌نجه و پێنوسم ترازان
خامه‌کانم بوون به کووره
هێنده گیانم کڵپه‌ی ئه‌سه‌ن
بۆ گۆڕ‌و مه‌رگت لێم دووره
ئێسته،شه‌وان له بێ ده‌نگی
گۆمێک ئه‌سرین ئه خوڵقێنم
یادی یادگارییه‌کان ده‌که‌م
له وێنه‌کان ڕا ده مێنم
هه‌تا ئه‌و کاته‌ی وه‌کو تۆ
گۆڕێک دێت وده‌ستم ئه‌گرێ
خۆم ئه‌خۆمه‌وه بێ ڕاده
تا ئه‌م خه‌مه‌ت لێم نه‌گه‌ڕێ...
سروه دڵخۆش
tamanek.bewafaiy@yahoo.com
| مـيـوانی سه‌رهێڵ |
|---|